سورەت 3 · جوزء 3

سورة آل عمران · 3:84

قُلْ آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنْزِلَ عَلَيْنَا وَمَا أُنْزِلَ عَلَىٰ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ وَمَا أُوتِيَ مُوسَىٰ وَعِيسَىٰ وَالنَّبِيُّونَ مِنْ رَبِّهِمْ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ

(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: باوه‌ڕمان هێناوه‌به‌خواو به‌وه‌ی بۆمان نێرراوه‌ته خواره‌وه و به‌وه‌ش که نێرراوه‌ته خواره‌وه بۆ سه‌ر ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و نه‌وه‌کانی و به‌وه‌ش که دراوه به موساو عیساو پێغه‌مبه‌ران له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه و ئێمه جیاوازیی ناکه‌ین له‌نێوان هیچ کامیانداو هه‌موومان ته‌سلیم و ملکه‌چی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ین.

تەفسیر

ئەی پێغەمبەر بڵێ: باوەڕمان ھێناوە بەخوای گەورە، وە گوێڕایەڵی ئەوین لەوەی فەرمانی پێکردووین، وە باوەڕمان ھەیە بەو وەحی و سروشەی کە دایبەزاندووە بۆمان، وە بەوەیش کە دایبەزاندووە بۆ سەر ئیبراھیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یەعقوب، وە بەوەیش دایبەزاندووە بۆ سەر ئەو پێغەمبەرانەی لە نەوەکانی یەعقوبن، وە باوەڕیشمان ھەیە بەو تەورات و ئینجیلەی کە بۆ موسی و عیسی ھاتووە، وە بە ئەوەیشی بۆ ھەموو پێغەمبەران ھاتووە لە پەڕاو و پەرتووک و ئایەتەکانیان لە لایەن پەروەردگاریانەوە، وە بەھیچ شێوەیەک جیاوازی ناکەین لە نێوانیاندا بەوەی باوەڕمان بەھەندێکیان ھەبێت و بێباوەڕ بین بە ھەندێکی تریان، وە ئێمە ملکەچ و گوێڕایەڵی خوای تاک و تەنھاین و سەرپێچی لەھیچ بڕیارێکی خوای بەرز وبڵند ناکەین و بەتەواوی تەسلیمی بووین.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە