سورەت 3 · جوزء 3
سورة آل عمران · 3:78
وَإِنَّ مِنْهُمْ لَفَرِيقًا يَلْوُونَ أَلْسِنَتَهُمْ بِالْكِتَابِ لِتَحْسَبُوهُ مِنَ الْكِتَابِ وَمَا هُوَ مِنَ الْكِتَابِ وَيَقُولُونَ هُوَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ وَمَا هُوَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ وَيَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ
به‌ڕاستی ده‌سته‌یه‌کیش له‌وانه‌ی (که له چه‌ند ئایه‌تی پێشوودا باسکران واته جووه‌کان) زمانیان باده‌ده‌ن و به‌جۆرێک شت ده‌ڵێن، گوایه (ته‌ورات) ده‌خوێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی (ئێوه چه‌واشه بکه‌ن و) وا بنوێنن که ئه‌و کتێبه ده‌ور ده‌که‌نه‌وه، له‌حاڵێکدا ئه‌وه‌ی ده‌یخوێننه‌وه له‌و کتێبه نیه (زۆر جار) ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ی که ده‌یخوێنین هه‌ر ئه‌وه‌یه خوا ڕه‌وانه‌ی کردووه، له ڕاستیدا هه‌رگیز ئه‌وه له‌لایه‌ن خواوه نیه و به‌ده‌م خواوه درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن و ده‌شزانن که درۆ و بوختان ده‌که‌ن.
تەفسیر
لەناو جولەکەدا دەستەیەک ھەیە کە زمانیان بەجۆرێک بادەدەن تاوەکو ئەوەی لە تەوراتدا ھاتووە لە لایەن خوای گەورەوە بیشێوێنن وبیگۆڕن، تاوەکو خەڵک وا بزانێت ئەوان تەوراتیان بۆ دەخوێننەوە، لەڕاستیشدا ئەوە لە تەوراتدا نەھاتووە، بەڵکو تەنھا درۆ ودەلەسەی خۆیانە بەدەم خوای گەورەوە دەیکەن، ئەوان دەڵێن: ئەوەی ئێمە بۆتانی دەخوێنینەوە لەلایەن خوای گەورەوه دابەزیووە، لەڕاستیدا لەلایەن خواوە وە نیە، ئەوان درۆ بەدەم خواوە دەکەن لە کاتێکدا خۆشیان دەزانن ئەوەی دەیڵێن درۆیە و بەدەم خوا وپێغەمبەرەکانیانەوە دەیکەن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە