سورەت 3 · جوزء 3

سورة آل عمران · 3:75

۞ وَمِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ مَنْ إِنْ تَأْمَنْهُ بِقِنْطَارٍ يُؤَدِّهِ إِلَيْكَ وَمِنْهُمْ مَنْ إِنْ تَأْمَنْهُ بِدِينَارٍ لَا يُؤَدِّهِ إِلَيْكَ إِلَّا مَا دُمْتَ عَلَيْهِ قَائِمًا ۗ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا لَيْسَ عَلَيْنَا فِي الْأُمِّيِّينَ سَبِيلٌ وَيَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ

له شوێنکه‌وتووانی کتێبه ئاسمانیه‌کان که‌سانێک هه‌ن ئه‌گه‌ر ماڵ و داراییه‌کی زۆری به‌ئه‌مانه‌ت له‌لا دابنێیت (هه‌ر کاتێک داوای بکه‌یت) بۆت ده‌گێڕێته‌وه به‌ته‌واویی، هه‌شیانه ئه‌گه‌ر دینارێکی به‌ئه‌مانه‌ت لادابنێیت بۆت نایگێڕێته‌وه مه‌گه‌ر به سه‌ریه‌وه ڕاوه‌ستابیت و کۆڵی لێنه‌ده‌یت، ئه‌وانه بۆیه واده‌که‌ن چونکه ده‌ڵێن: له به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ی نه‌خوێنده‌واراندا (مه‌به‌ستیان موسڵمانانه‌) لێپرسراو نابین (ئه‌گه‌ر فێڵیان لێبکه‌ین و ماڵیان بخۆین)، ئه‌وانه به‌ده‌م خواوه درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن و ده‌شزانن که درۆ ده‌که‌ن...

تەفسیر

لەناو خاوەن نامەکاندا کەسی واھەیە ئەگەر ماڵێکی زۆری بە ئەمانەت لادا بنێیت، ھێندە دەست پاکە وەک خۆی بۆت دەگێڕێتەوە، وەھەشیانە ئەگەر ماڵێکی کەمیش لادا بنێیت بۆت ناگێڕێتەوە، مەگەر خۆت لەسەری ڕابوەستیت و زۆری لێ بکەیت ولای دادوەر سکاڵای لێ بکەیت، ئەویش لەبەر گووتار و گومانی خراپیان کە دەیانووت: خواردنی ماڵی ئەو عەرەبانە ھیچ گوناھو وتاوان نیە، چونکە خوا بۆی حەڵاڵ کردووین، ئەوان لەکاتێکدا ئەم درۆ ودەلەسەیە دەکەن خۆشیان باش دەزانن کە درۆ بەدەم خوای گەورەوە دەکەن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە