سورەت 3 · جوزء 3

سورة آل عمران · 3:73

وَلَا تُؤْمِنُوا إِلَّا لِمَنْ تَبِعَ دِينَكُمْ قُلْ إِنَّ الْهُدَىٰ هُدَى اللَّهِ أَنْ يُؤْتَىٰ أَحَدٌ مِثْلَ مَا أُوتِيتُمْ أَوْ يُحَاجُّوكُمْ عِنْدَ رَبِّكُمْ ۗ قُلْ إِنَّ الْفَضْلَ بِيَدِ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ ۗ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ

(هه‌روه‌ها ده‌ڵێن): بڕوا مه‌که‌ن و متمانه مه‌که‌ن به‌که‌س جگه به‌وکه‌سانه‌ی که شوێنی ئاینی ئێوه که‌وتوون! (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: که به‌ڕاستی هه‌ر هیدایه‌ت و ڕێنموویی خوایی هیدایه‌ت و ڕێنمویی یه‌، (که‌چی جووه‌کان به‌یه‌کتر ده‌ڵێن): دان به‌وه‌دا مه‌نێن که‌که‌س وه‌کو ئێوه‌ی پێبه‌خشراوه‌، باسی (ته‌ورات و دواهه‌مین پێغه‌مبه‌ریش مه‌که‌ن)!! تا لای په‌روه‌ردگارتان (سبه‌ی له قیامه‌تدا) قسه‌یان زاڵ نه‌بێت به‌سه‌رتاندا!! (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) تۆش) بڵێ: به‌ڕاستی هه‌رچی ڕێزو به‌خشش و فه‌زڵ هه‌یه به‌ده‌ست خوایه‌و ده‌یبه‌خشێت به‌و که‌سانه‌ی که ده‌یه‌وێت و (شایسته‌ن) و خوا فراوانگیرو زانایه‌.

تەفسیر

وە ھەروەھا وتیان: باوەڕ نەھێنن و شوێنی ھیچ کەس نەکەون ھی ئەوانە نەبێت کە لەسەر ئاینەکەی خۆتانن، جا ئەی پێغەمبەر تۆیش پێیان بڵێ: بێگومان ھیدایەت و ڕێنموێنی بۆ لای ھەق و ڕاستی ھەر ئەو ھیدایەت و ڕێنموێنیەیە کە خوای گەورە دەیکات، ئەو درۆ و دەلەسەیە نییە کە ئێوەی لەسەرن، لەترسی ئەوەی نەوەک ئەو فەزڵ و بەھرانەی بە ئێوە دراوە ئەوانیش فێری ببن، یان لەترسی ئەوەی ئەگەر بێتو ئێوە دان بنێین بەوە لەلای ئەوانە ئەو کاتە لای خوای گەورە دەیکەن بە بەڵگە و دەڵێن باوەڕدارانی موسڵمانیش دانیان ناوە بەوانەی ئێمەدا، جا ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: ھەموو فەزڵ و بەھرە و چاکەیەک ھەمووی بەدەست خوایە، بۆ ھەر کەسێک لە بەندەکانی بیەوێت پێیان دەبەخشێت، فەزڵ و گەورەيی خودا کورت نەکراوەتەوە لە ئوممەتێکدا و بۆ ئوممەتێکی تر نەبێت، بێگومان خوای گەورە خاوەن فەزڵی فراوانە، زانایە بەو کەسانەش کە شایستەی ئەو فەزڵ و بەھرانەن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە