سورەت 3 · جوزء 3
سورة آل عمران · 3:7
هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ ۖ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ ۗ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ ۗ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ رَبِّنَا ۗ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ
ئه‌و خوایه زاتێکه که قورئانی بۆ سه‌ر تۆ (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) نارده خواره‌وه، به‌شێک له ئایه‌ته‌کانی دامه‌زراو و پایه‌دارو ڕوون و ئاشکران، ئه‌وانه بنچینه‌و بناغه‌ی قورئانه‌که‌ن و هه‌ندێکی تریشی واتای جۆراوجۆر هه‌ڵده‌گرن و به ئاسانی نازانرێن، جا ئه‌وانه‌ی که له دڵیان‌دا لاری و لادان هه‌یه، حه‌ز له حه‌ق و ڕاستی ناکه‌ن، ئه‌وانه شوێنی ئه‌و ئایه‌تانه ده‌که‌ون که مانای جۆراو جۆر و فراوانیان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی فیتنه و ئاشوب و ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی دروست بکه‌ن، یان بۆ ئه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆ هه‌ڵبه‌ستن، له حاڵێکدا که لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ئایه‌تانه هه‌ر خوا خۆی به ته‌واوی ده‌یزانێت، جا ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له زانست‌دا ڕۆچوون ده‌ڵێن: ئێمه باوه‌ڕی دامه‌زراومان به‌هه‌ر هه‌موو (ئه‌و ئایه‌تانه)هه‌یه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمانه‌وه‌یه و فه‌رمایشی ئه‌وه، (له‌ڕاستیدا) بێجگه له خاوه‌ن بیر و ژیره‌کان یاداوه‌ری وه‌رناگرن و بیرناکه‌نه‌وه (له‌م قورئانه).
تەفسیر
ھەر ئەو خوایەیە کە قورئانی دابەزاندە سەرت، کە ماناکانی زۆر ڕوون وئاشکرایە، وە ھیچ جۆرە ناڕوونیەکی تێدا نیە، ئەوەش بنەمای قورئانە و زۆربەی ئایەتەکانی بەو شێوەیەن، ھەر ئەو ئایەتانەیش جێگای بۆ گەڕانەوەن لەکاتی دروست بوونی ھەر جیاوازیەکدا، وە ھەندێک ئایەتی تریشی چەند مانا ومەبەستێک ھەڵدەگرن، کە ماناکانیان لای زۆربەی خەڵکی ناڕوونن، (بەڵام لای خەڵکی زانا وخوێنەوار لەژێر ڕۆشنایی ئەوانی تردا مانا ومەبەستەکانی ئەمانیش روونن) جا ئەوانەی کە لادان وناڕێکی لەدڵیاندا ھەیە، ئایەتە ڕوون وئاشکراکان واز لێدەھێنن و دەگەڕێن بەشوێن ئایەتە ناڕوون وشاراوەکاندا کە چەند مانا مەبەستێک ھەڵدەگرن، ئەمەش لە پێناو ئەوەی گومان ودڵەڕاوکی لای خەڵکی دروست بکەن وگومڕایان بکەن، وە یان بە ھەواو وئارەزووی خۆیان ھەر چۆنیکیان پێ خۆشە مانا ولێکدانەوەی بۆ بکەن تاوەکو ھاوتا بێت لەگەڵ بۆچونە خراپەکانی خۆیاندا، ئەوانە ڕاستی وھەقیقەتی مانا ومەبەست و سەرەنجامی ئەو ئایەتانە نازانن کە لێکدانەوەی بۆ دەکەن جگە لەخوای گەورە نەبێت کە مانا ومەبەستەکانی دەزانێت، وە ئەوانەی کە لە زانست وزانیاریدا ڕۆچوون و بتەو دامەزراوون دەڵێن: باوەڕمان بە ھەموو قورئان ھەیە، چونکە ھەمووی لە لایەن پەروەردگارمانەوە دابەزیووە، وە مانا ومەبەستی ئەو ئایەتانەیش کە ناڕوونن بە ئایەتە ڕوون ودیار وئاشکراکان دەکەن، تەنھا ئەوانەش کە خاوەنی عەقڵ وژیریەکی ڕاست ودروستن پەند وئامۆژگاری لێ وەردەگرن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە