سورەت 3 · جوزء 3

سورة آل عمران · 3:57

وَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ فَيُوَفِّيهِمْ أُجُورَهُمْ ۗ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ الظَّالِمِينَ

ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه (به ئاینی ئیسلام) و کارو کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه‌، ئه‌وه خوا به ته‌واوی پاداشتیان ده‌داته‌وه‌، به‌ڕاستی خوا سته‌مکارانی خۆشناوێت.

تەفسیر

وە ئەوانەش کە باوەڕیان پێ ھێنایت وە باوەڕیان بەو ھەق وڕاستیەش ھێنا کە تۆ بۆت ھێنان، وە کاروکردەوەی چاکیان ئەنجامدا لە نوێژ وزەکات وڕۆژوو و بەجێھێنانی سیلەی ڕەحم وکارە چاکەکانی تریش، ئەوا بێگومان خوای گەورە بەچاکترین شێوە پاداشتی کاروکردەوەکانیان دەداتەوە وە ھیچیان لێ کەم ناکات، ئەم باس وخواسە بۆ شوێنکەوتوانی عیسای مەسیحە (سەلامی خوای لێ بێت) پێش ئەوەی خوای گەورە موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ڕەوانە بکات کە مەسیح خۆی موژدەی ھاتنی پێدابوون، بێگومان خوای گەورە ستەمکارانی خۆش ناوێت، گەورەترین ستەمیش ستەمی ھاوەڵ بڕیاردانە بۆ خوای گەورە وە باوەڕ ناھێنانە بە پێغەمبەرەکانی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە