سورەت 3 · جوزء 3
سورة آل عمران · 3:55
إِذْ قَالَ اللَّهُ يَا عِيسَىٰ إِنِّي مُتَوَفِّيكَ وَرَافِعُكَ إِلَيَّ وَمُطَهِّرُكَ مِنَ الَّذِينَ كَفَرُوا وَجَاعِلُ الَّذِينَ اتَّبَعُوكَ فَوْقَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ ۖ ثُمَّ إِلَيَّ مَرْجِعُكُمْ فَأَحْكُمُ بَيْنَكُمْ فِيمَا كُنْتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ
(به‌یادیان بهێنه) کاتێک خوا فه‌رمووی: ئه‌ی عیسا من (به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی) تۆ ده‌مرێنم پاشان تۆ پایه‌دارو بڵند ده‌که‌مه‌وه لای خۆم، له ده‌ستی ناپاکی ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌رن ڕزگارت ده‌که‌م و پاک ڕاتده‌گرم و به‌رزیی و بڵندیی ده‌به‌خشم به‌وانه‌ی که شوێنکه‌وته‌ی تۆن به‌سه‌ر کافراندا هه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت، له‌وه‌ودواش گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆلای منه، ئه‌وسا دادوه‌ریی و فه‌رمانڕه‌وایی دادپه‌روه‌رانه ده‌که‌م له نێوانتاندا له‌و شتانه‌دا که کێشه‌تان له‌سه‌ری هه‌بووه و ڕاتان ده‌رباره‌ی جیاواز بووه.
تەفسیر
وە دیسان خوای گەورە فێڵێ ئەوانی پووچەڵ کردەوە بەوەی کاتێک بە عیسای فەرموو: (سەلامی خوای لێ بێت) من تۆ دەبەمەوە بۆلای خۆم بەبێ ئەوە بمریت، وە جەستە و ڕۆحت بەرز دەکەمەوە بۆلای خۆم، وە خاوێنت دەکەمەوە لە بەدکاری ئەوانەی باوەڕیان پێ نەھێنایت وە دوورت دەخەمەوە لێیان، وە ئەوانەشی کە شوێن کەوتەی تۆ بوون لەسەر ئاینی ھەق و باوەڕیان پێ ھێنایت، وە باوەڕیان ھێنا بە پێغەمبەرێتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) زاڵیان دەکەم بەسەر ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون بەتۆ تاڕۆژی دوایی بە بەڵگە وبورھان و سەرخستن بەسەریاندا، وە پاشان گەڕانەوەشتان تەنھا بۆلای منە لەڕۆژی دواییدا، وە منیش بەڕاست ودروست دادوەری دەکەم لەنێوانتاندا لەسەر ئەو شتانەی کە ناکۆک و ڕاجیاواز بوون تیایدا.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە