سورەت 3 · جوزء 3

سورة آل عمران · 3:44

ذَٰلِكَ مِنْ أَنْبَاءِ الْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ ۚ وَمَا كُنْتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يُلْقُونَ أَقْلَامَهُمْ أَيُّهُمْ يَكْفُلُ مَرْيَمَ وَمَا كُنْتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يَخْتَصِمُونَ

ئه‌وشتانه‌ی باسکران چه‌ند هه‌واڵێک بوون له غه‌یبه‌وه‌، ئێمه له‌ڕێگه‌ی (وه‌حی) و سروشه‌وه به‌تۆی ده‌گه‌یه‌نین، خۆ تۆ (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) له‌وێ نه‌بوویت کاتێک پێنوسه‌کانیان هه‌ڵئه‌دا‌یه (ئاوه‌وه‌، پێنوسی کێ سه‌رکه‌وت و ئاو نه‌یبرد) ئه‌وه‌یان مه‌ریه‌م په‌روه‌رده بکات، تۆ له‌وێش نه‌بوویت کاتێک کێشه‌یان هه‌بوو (له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کێ به‌خێوی بکات).

تەفسیر

ئەی پێغەمبەر، ئەو ھەواڵانەی کە بۆمان باسکردیت لەبارەی زەکەریا و مەریەمەوە (سەلامی خوایان لێ بێت) لەو ھەواڵە نادیارانە بوو کە ئێمە وەحیمان بۆ کردیت و بۆمان باسکردیت، وە ئەو کاتە تۆ لای ئەو زانا و خواناسانە نەبویت کە بوو بە ناکۆکی و دەمەقاڵێیان لەسەر ئەوەی کامیان شایستەترن بە پەروەردەکردنی مەرەیەم، تا ئەوە بوو پەنایان برد بۆ تیر وپشک کردن بە ھەڵدانی پێنووسەکانیان بۆ ناو دەریا، ئەوە بوو تیر وپشکەکە بۆ پێنووسەکەی زەکەریا دەرچوو، - بەخێوکردن و پەروەردە کردنی مەریم خوای گەورە خستیە ئەستۆی زەکەریاوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە