سورەت 3 · جوزء 3
سورة آل عمران · 3:4
مِنْ قَبْلُ هُدًى لِلنَّاسِ وَأَنْزَلَ الْفُرْقَانَ ۗ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِ اللَّهِ لَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ ۗ وَاللَّهُ عَزِيزٌ ذُو انْتِقَامٍ
لهکاتێکدا هیدایهت و ڕێنموویی بهخشی خهڵکی بوون، ههروهها جیاکهرهوهی حهق و بهتاڵی نارده خوارهوه (که قورئانه)، بێگومان ئهوانهی بڕوایان نههێنا به ئایاتهکانی خوا، بۆ ئهوان سزایهکی سهخت (له دواڕۆژدا) ههیه، بێگومان خوای گهوره باڵادهستهو خاوهنی تۆڵهو سزایه (له بێ باوهڕان).
تەفسیر
ئەی پێغەمبەر ئەم قورئانە بەھەق وڕاست دابەزیوە بۆ سەر تۆ، پشتگیری ھەموو ئەو ھەواڵانە دەکات کە نامە و کتێبە ئاسمانیەکان باسیان لێوە کردووە، وە دادگەرە لە حوکمەکانیدا، وە ھیچ دژیەکیەک نابینیت لەنێوان ئەو پەرتووکە ئاسمانیەکانی تردا (پێش ئەوەی دەستیان تێ بخرێت وتەحریف بکرێن)، پێش ئەوەی قورئان دابەزێت بە سەرت تۆ تەوارتی ناردە خوارەوە بۆ سەر موسی و ئینجیلیش بۆ سەر عیسی، (سەلامی خوایان لێ بێت)، ھەموو ئەو پەڕاو پەرتووکە ئاسمانیانە بۆیە دابەزیوون تاوەکو ھیدایەتی خەڵکی بدەن وڕێنوماییان بکەن بۆ چاکەی دین ودونیایان، وە فورقانیشی ناردە خوارەوە (مەبەست لێی قورئانە) تاوەکو ھەق وڕاستی لە ناھەق وباتڵ، وە ھیدایەت لە گومڕایی وسەرلێشێواوی بۆ خەڵکی جودا بکاتەوە، جا ئەوانەی کە بێباوەڕن بە بەڵگە ونیشانە وئایەتەکانی خوا کە دابەزیووە بۆ سەر تۆ سزای سەختی بە سۆیان بۆ دانراوە، بێگومان خوای گەورە زاڵ وباڵادەستە وە ھیچ شتێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە تۆڵە سێنەرە لەوانەی کە پێغەمبەرەکانیان بەدۆر زانی و سەرپێچی فەرمانەکانیان کردن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە