سورەت 3 · جوزء 3

سورة آل عمران · 3:37

فَتَقَبَّلَهَا رَبُّهَا بِقَبُولٍ حَسَنٍ وَأَنْبَتَهَا نَبَاتًا حَسَنًا وَكَفَّلَهَا زَكَرِيَّا ۖ كُلَّمَا دَخَلَ عَلَيْهَا زَكَرِيَّا الْمِحْرَابَ وَجَدَ عِنْدَهَا رِزْقًا ۖ قَالَ يَا مَرْيَمُ أَنَّىٰ لَكِ هَٰذَا ۖ قَالَتْ هُوَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ ۖ إِنَّ اللَّهَ يَرْزُقُ مَنْ يَشَاءُ بِغَيْرِ حِسَابٍ

ئینجا په‌روه‌ردگاری به‌شێوه‌یه‌کی جوان و په‌سه‌ند مه‌ریه‌می وه‌رگرت، زۆر به‌جوانی پێی گه‌یاند، زه‌که‌ریای کرده مامۆستاو سه‌رپه‌رشتی (که هه‌م خزم و هه‌م پێغه‌مبه‌ر بوو، تا به‌چاکی دینداری فێر بکات، پاشان که مه‌ریه‌م گه‌وره بوو) هه‌ر کاتێک زه‌که‌ریا ده‌چوو بۆ سه‌ردانی له شوێنی خواپه‌رستیه‌که‌یدا ده‌یبینی ڕزق و ڕۆزیی و نازو نیعمه‌تی جۆراوجۆری لایه‌، زه‌که‌ریا: وتی ئه‌ی مه‌ریه‌م ئه‌م هه‌موو ڕزق و ڕۆزییه‌ت له‌کوێ بوو؟!، مه‌ریه‌م له وه‌ڵامیدا وتی: ئه‌وه له لایه‌ن خواوه‌یه‌، ئه‌و بۆم ده‌نێرێت، به‌ڕاستی خوا به هه‌ر که‌س بیه‌وێت ڕزق و ڕۆزیی بێ سنوورو بێ هۆکار ده‌به‌خشێت.

تەفسیر

ئەمجا پەروەردگار نەزرەکەی بەجوانترین شێوە لێ گیرا کرد، وە کچەکەشی بە پەروەردەیەکی چاک وجوان پێگەیاند، وە دڵی بەندە چاکەکانیشی پێوە پەیوەست کرد، وە زەکەریاشی کردە چاودێر وخزمەتکاری، جا ھەر کاتێک زەکەریا دەچوویە ژوورەوە بۆ شوێنی پەرستنەکەی ڕزق وڕۆزی پاکوخاوێنی دەبینی کە زۆر بە ئاسانی بۆی دەھات- میوەجاتێک کە لەو وەرزەدا لای کەس دەست نەدەکەوت- بۆیە بەسەر سوڕمانەوە بە مەریەمی دەووت: ئەی مەریەم ئەم ڕزق وڕۆزیەت لەکوێوە بۆ دێت؟ ئەویش لەوەڵامیدا دەیووت: ئەم ڕزق وڕۆزیە لە لایەن خواوەیە، بێگومان خوای گەورە ھەر کەسێکی بوێت ڕزق وڕۆزی فراوانی بێژماری پێ دەدات.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە