سورەت 3 · جوزء 4
سورة آل عمران · 3:195
فَاسْتَجَابَ لَهُمْ رَبُّهُمْ أَنِّي لَا أُضِيعُ عَمَلَ عَامِلٍ مِنْكُمْ مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَىٰ ۖ بَعْضُكُمْ مِنْ بَعْضٍ ۖ فَالَّذِينَ هَاجَرُوا وَأُخْرِجُوا مِنْ دِيَارِهِمْ وَأُوذُوا فِي سَبِيلِي وَقَاتَلُوا وَقُتِلُوا لَأُكَفِّرَنَّ عَنْهُمْ سَيِّئَاتِهِمْ وَلَأُدْخِلَنَّهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ثَوَابًا مِنْ عِنْدِ اللَّهِ ۗ وَاللَّهُ عِنْدَهُ حُسْنُ الثَّوَابِ
(کاتێک ئیمانداران به‌م شێوه‌یه نزایان کرد، که په‌روه‌ردگاری ئازیزیان فێریان ده‌کات) بێگومان ئه‌و زاته دوعاکانیان لێوه‌رده‌گرێت (به هاناو هاواریانه‌وه ده‌چێت بۆیه ده‌فه‌رموێت): به‌ڕاستی من هه‌وڵ و کۆشش و کار‌و کرده‌وه‌ی هیچ کام له ئێوه به‌زایه ناده‌م، چ نێرینه و پیاوتان، چ مێینه و ئافره‌تتان (چونکه)هاوکاری یه‌کتر بوون (له چاکه‌و چاکه‌کاریدا)، جا ئه‌وانه‌ی کۆچیان کرد‌و له شوێنه‌واری خۆیان ده‌ربه‌ده‌رکران و ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌دران له پێناوی مندا و جه‌نگان و شه‌هیدکران، به‌ڕاستی سوێند بێت چاوپۆشی ده‌که‌م له هه‌ڵه‌و گوناهه‌کانیان و ده‌یانخه‌مه باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیداو به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش پاداشتێکه له لایه‌ن خواوه (پێشکه‌شیان ده‌کرێت) خوا پاداشتی چاک و جوانی لایه (بۆ تێکۆشه‌ران).
تەفسیر
پەروەردگاریان نزاکەیانی گیرا کرد، بەوەی کە پاداشتی کاروکردەوەکانیان بەزایە ناچێت کەم بێت یان زۆر، جا ئەو کەسەی کردەوە باشەکان دەکات نێر بن یان مێ، ھەندێکتان لە ھەندێکی ترتانن، پیاو لە ژنە و ژنیش لە پیاوە، بۆ نێرەکان پاداشت زیاد ناکرێت وە لە مێیەکانیش کەم ناکرێتەوە، جا ئەوانەی لە ڕێگای خوادا کۆچیان کرد، وە بێباوەڕان لەماڵ وجێگا وڕێگای خۆیان دەریان کردن، وە تووشی ناڕەحەتی وئازاریان کردن لەبەر ئەوەی ئەوان گوێڕایەڵی پەروەردگاریان بوون، ئەو باوەڕدارانە لەڕێگای خوای گەورە لەگەڵ بێباوەڕاندا دەجەنگن، وە ئەوانیش لەگەڵ ئەماندا دەجەنگن مەبەستی باوەڕدارانیش لەمەدا خوا لەخۆ ڕازی کردن وبەرزکردنەوەی ووشەی اللە یە، خوای گەورە دەفەرموێت من لە گوناھەکانیان خۆش دەبم لەڕۆژی دواییدا، وە چاوپۆشیان لێدەکەم، وە دەیانخەمە ئەو بەھەشتانەی کە ڕووبارەکان بەژێر تەلار وکۆشکەکانیدا دەڕۆن، ئەم پاداشتە لەلایەن خوای گەورەوەیە، ئەو پاداشتی زۆر چاکی لایە کە ھاوشێوەی نیە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە