سورەت 3 · جوزء 4

سورة آل عمران · 3:193

رَبَّنَا إِنَّنَا سَمِعْنَا مُنَادِيًا يُنَادِي لِلْإِيمَانِ أَنْ آمِنُوا بِرَبِّكُمْ فَآمَنَّا ۚ رَبَّنَا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَكَفِّرْ عَنَّا سَيِّئَاتِنَا وَتَوَفَّنَا مَعَ الْأَبْرَارِ

په‌روه‌ردگارا؛ به‌ڕاستی ئێمه گوێمان له بانگخوازێک بوو، بانگی کردین بۆ ئیمان و (ده‌یفه‌رموو): ئیمان بهێنن به په‌روه‌ردگارتان جا ئێمه‌ش (بێ دوودڵی)، خێرا باوه‌ڕمان هێناو (وتمان): په‌روه‌دگارا؛ ده‌تۆش له‌گوناهو هه‌ڵه‌کانمان خۆش ببه‌، چاوپۆشی بکه له‌کرداره ناپه‌سه‌نده‌کانمان و (له‌سه‌ر ڕێبازی) چاکان و (به‌خته‌وه‌ران) بمانمرێنه و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا کۆمان بکه‌ره‌وه‌.

تەفسیر

ئەی پەروەردگارمان گوێمان لە بانگخوازێک بوو کە بانگەوازی بۆ باوەڕ دەکرد -مەبەست پێی پێغەمبەری خوا موحەمەدە (صلی اللە علیە وسلم)- بانگی دەکرد ودەیووت: باوەڕ بھێنن بەپەروەردگاری تاک وتەنھاتان، ئێمەش باوەڕمان ھێنا بەوەی بانگەوازی بۆ دەکرد، وە شوێن شەریعەت وبەرنامەکەی کەوتین، دەی کەوابێت تۆیش گوناھەکانمان بپۆشە و ڕیسوامان مەکە، وە تاوانە ووردەکانیشمان بسڕەوە و سزامان مەدە لەسەری، وە لەگەڵ پیاوچاکاندا بمانمرێنە، ئەویش بەوەی يارمەتیمان بدەیت کاری خێر وچاکە بکەین ولەگوناە وتاوان بەدوور بین.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە