سورەت 3 · جوزء 4

سورة آل عمران · 3:191

الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللَّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَىٰ جُنُوبِهِمْ وَيَتَفَكَّرُونَ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَٰذَا بَاطِلًا سُبْحَانَكَ فَقِنَا عَذَابَ النَّارِ

ئه‌وانه‌ی یادی خوا ده‌که‌ن له‌کاتێکدا که به‌پێوه‌ن یان دانیشتوون یان ڕاکشاوون (له هیچ حاڵه‌تێکدا یادی ئه‌وزاته فه‌رامۆش ناکه‌ن)، هه‌میشه بیرده‌که‌نه‌وه له دروست بوونی ئاسمانه‌کان و زه‌وی (بیرده‌که‌نه‌وه له هه‌موو ورده‌کاریه‌ک، سه‌رنجی هه‌موو دیارده‌یه‌ک ده‌ده‌ن، سه‌رئه‌نجام ده‌ڵێن): په‌روه‌ردگارا تۆ ئه‌م هه‌موو دروست کراوانه‌ت بێ هوده و بێ ئامانج دروست نه‌کردووه‌، پاکیی و بێگه‌ردیی شایسته‌ی تۆیه‌، ده تۆش بمانپارێزه له سزای ئاگری دۆزه‌خ.

تەفسیر

ئەو کەسانە ئەوانەن کە بە ھەموو شێوەیەک ولەھەموو حاڵەتێکدا زیکر ویادی خوا دەکەن، لەکاتێکدا بەپێوەن یان دانیشتوون، یان پاڵکەوتون، وە بیر لە دروستکردنی ئاسمانەکان وزەوی دەکەنەوە، وە دەڵێن: ئەی پەروەردگار بەڕاستی ئەم ھەموو دروستکراوە گەورانەت بەبێ ھوودە دروست نەکردووە، پاک وبێگەردی بۆ تۆ کە کارێکی وا بکەیت، دەی کەوابێت لەسزای ئاگری دۆزەخ بمانپارێزە، بەوەی یارمەتیمان بدە کە کار وکردەوەی چاکە بکەین، وە لەخراپە وخراپەکاری بەدوور بین.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە