سورەت 3 · جوزء 4

سورة آل عمران · 3:176

وَلَا يَحْزُنْكَ الَّذِينَ يُسَارِعُونَ فِي الْكُفْرِ ۚ إِنَّهُمْ لَنْ يَضُرُّوا اللَّهَ شَيْئًا ۗ يُرِيدُ اللَّهُ أَلَّا يَجْعَلَ لَهُمْ حَظًّا فِي الْآخِرَةِ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌وانه‌ی که پێشبڕکێ ده‌که‌ن له بێ باوه‌ڕیدا خه‌مبارت نه‌که‌ن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌رگیز هیچ زیانێک به‌خوا ناگه‌یه‌نن، خوا ده‌یه‌وێت هیچ به‌شێکیان له قیامه‌تدا پێ نه‌به‌خشێت، سزای سه‌خت و زۆر ناسۆریش بۆیان ئاماده‌یه‌.

تەفسیر

ئەی پێغەمبەر بەو دووڕووانە خەفەتبار مەبە کە پەلەیانە لە بێباوەڕی و ھەڵگەرانەوە لە ئاینەکەیان، ئەوان ناتوانن ھیچ زەرەر وزیانێک بەخوا و ئاینەکەی بگەیەنن، بەڵکو بە دووریان لە باوەڕ وگوێرایەڵی کردنی فەرمانەکانی خوا تەنھا زیان بەخۆیان دەگەیەنن، خوای گەورە دەیەوێت بەڕسوا بوون وسەرنەکەوتنیان ھیچ بەشێکیان لە خۆشیەکانی دواڕۆژ نەبێت، چونکە لەم ژیانەدا بە ئارەزووی خۆیان ڕێگای خوار وخێچیان ھەڵبژارد، وە لەڕۆژی دواییشدا سزای زۆر گەورەیان بۆ ھەیە لە ناو ئاگری دۆزەخ.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە