سورەت 3 · جوزء 4

حسبنا الله ونعم الوكيل · سورة آل عمران 3:173

الَّذِينَ قَالَ لَهُمُ النَّاسُ إِنَّ النَّاسَ قَدْ جَمَعُوا لَكُمْ فَاخْشَوْهُمْ فَزَادَهُمْ إِيمَانًا وَقَالُوا حَسْبُنَا اللَّهُ وَنِعْمَ الْوَكِيلُ

ئه‌وانه‌ی که خه‌ڵکی (باوه‌ڕ لاواز) پێیان ده‌ڵێن: به‌ڕاستی خه‌ڵکی بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناس خۆیان بۆ ئێوه کۆ کردۆته‌وه و خۆیان بۆ ئێوه مه‌ڵاس داوه‌، لێیان بترسن (خۆتان تووشی به‌ڵا مه‌که‌ن) به‌ڵام ئه‌وان (واته ئیمانداران به‌و پڕوپاگه‌نده‌یه‌) باوه‌ڕیان زیاتر دامه‌زراو، وتیان: خوامان به‌سه که یاریده‌ده‌رو یارمه‌تیده‌رێکی چاکه‌.

تەفسیر

ئەوانەی کە ھەندێک لە بێباوەڕان پێیان وتن: قوڕەیش بە سەرکردایەتی ئەبو سوفیان سوپایەکی زۆر وزەبەندی بۆ کۆکردونەتەوە تاوەکو لەگەڵتان بجەنگێن وبدەن بەسەرتاندا و لەناوتان ببەن، بۆیە ئاگاداری خۆتان بن ونەکەن ڕوو بەڕوویان ببنەوە، ئەوان (ھاوەڵانی پێغەمبەری خوا) بەو ترساندن و ھاش وھوشەی بێباوەڕان، باوەڕو متمانەیان بە پەیمان وبەڵێنی خوای گەورە زیادی کرد، بۆیە چوونە دەرەوە بۆ ڕوو بەڕووبونەوە وجەنگ کردن لەگەڵیان، وە لەوەڵامیاندا ووتیان: ئێمە خوای گەورەمان بەسە کە پشت وپەنا ویارمەتیدەرمان بێت، ھەر ئەویش چاکترین وباشترین پشت وپەنایە و ئێمە ھەموو کارێکی خۆمانی دەدەینە دەست.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە