سورەت 3 · جوزء 4

سورة آل عمران · 3:168

الَّذِينَ قَالُوا لِإِخْوَانِهِمْ وَقَعَدُوا لَوْ أَطَاعُونَا مَا قُتِلُوا ۗ قُلْ فَادْرَءُوا عَنْ أَنْفُسِكُمُ الْمَوْتَ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ

ئه‌وانه‌ی بۆی دانیشتن و (نه‌چوون بۆ جه‌نگ) به‌براکانی خۆیانیان وت: ئه‌گه‌ر ئه‌وانه (واته شه‌هیده‌کان) به‌قسه‌ی ئێمه‌یان بکردایه نه ده‌کوژران، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: ده‌ی که‌واته مردن له خۆتان دووربخه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟! هه‌رگیز وامه‌زانن و وادامه‌نێن ئه‌وانه‌ی له‌پێناوی خوادا شه‌هید بوون و کوژران، مردوون، نه‌خێر وانیه‌، به‌ڵکو ئه‌وانه زیندوون، لای په‌روه‌ردگاریان له ڕزق و ڕۆزیی (هه‌مه جۆرو تایبه‌ت) به‌هره‌وه‌رن.

تەفسیر

ئەوانەی کە جێمان و نەچوون بۆ جەنگ لەگەڵ باوەڕداراندا، ووتیان بە خزم وکەسوکارەکانیان ئەوانەیان کە تووشی بەڵا وناڕەحەتی وکوشتن بوونەوە، ئەگەر بھاتایە بەگوێی ئێمەیان بکردایە و نەچوونایە بۆ جەنگ کردن ئەوا نەدەکوژران، ئەی پێغەمبەر تۆیش لەوەڵامیاندا پێیان بڵێ: کاتێک کە مردن یەخەی گرتن لەخۆتانی دوور بخەنەوە ئەگەر ڕاست دەکەن لەو بانگەشەیەی کە دەیکەن ودەڵێن: ئەگەر بھاتایە بەگوێیان بکردنایە نەدەکوژران، وە ھۆکاری ڕزگار بوونتان لە مردن دانیشتن ونەچوونە بۆ جیھاد وتێکۆشان لەپێناو خوادا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە