سورەت 3 · جوزء 4

سورة آل عمران · 3:165

أَوَلَمَّا أَصَابَتْكُمْ مُصِيبَةٌ قَدْ أَصَبْتُمْ مِثْلَيْهَا قُلْتُمْ أَنَّىٰ هَٰذَا ۖ قُلْ هُوَ مِنْ عِنْدِ أَنْفُسِكُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ

ئایا کاتێک به‌ڵاو ناخۆشیه‌کتان تووشهات (له جه‌نگی ئوحود)دا بۆ ده‌ڵێن: ئه‌مه چی بوو؟ بۆ وامان به‌سه‌ر هات؟ له‌کوێوه ئه‌مه‌مان بۆهات؟ (ئه‌ی بۆ له‌یادیان چوو، خۆ له‌جه‌نگی به‌دردا) به‌ڕاستی ئێوه دووئه‌وه‌نده‌تان به‌وان کرد؟! ئینجا پێیان بڵێ: ئه‌و به‌ڵایه له‌لایه‌ن خۆتانه‌وه توشتان هات (کاتێک نافه‌رمانی پێغه‌مبه‌رتان کردو ته‌ماعی دنیا له ده‌روونتاندا جووڵا) به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه‌، (به‌نده چاکه‌کانیشی کاتێک هه‌ڵه بکه‌ن تووشی به‌ڵایان ده‌کات)...

تەفسیر

ئەی باوەڕداران ئایا کاتێک کە تووشی ئەو شکستەی ڕۆژی ئوحود بوونەوە، ئەوەی لێتان کوژرا کوژرا، لەکاتێکدا پێشتر ئێوە دوو ھێندە زیانتان بەوان گەیاند لەڕۆژی بەدردا، لە بەدیل گرتن و کوشتن، ئایا ووتتان: ئێمەی باوەڕدار لەکوێوە وە بۆچی دوچاری ئەمە بووینەوە؟ لەکاتێکدا پێغەمبەری خوایشمان لەگەڵدایە؟ جا ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: ئەوەی تووشتان بوو ھۆکاری ئەو ناکۆکی وڕاجیاییە بوو کە دروست بوو لەنێوتاندا، وە بەھۆی سەرپێچی کردنی فەرمانی پێغەمبەرەوەکەتانەوە بوو، بێگومان خوای گەورە زۆر بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، ئەوەی ئەو بیەوێت سەری دەخات، وە ئەوەی ئەویش بیەوێت ژێری دەخات.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە