سورەت 3 · جوزء 4
فبما رحمة من الله · سورة آل عمران 3:159
فَبِمَا رَحْمَةٍ مِنَ اللَّهِ لِنْتَ لَهُمْ ۖ وَلَوْ كُنْتَ فَظًّا غَلِيظَ الْقَلْبِ لَانْفَضُّوا مِنْ حَوْلِكَ ۖ فَاعْفُ عَنْهُمْ وَاسْتَغْفِرْ لَهُمْ وَشَاوِرْهُمْ فِي الْأَمْرِ ۖ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَوَكِّلِينَ
که‌وابوو (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌هۆی ڕه‌حمه‌تی خواوه‌یه تۆ نه‌رم و هێمن بویت له‌گه‌ڵیاندا، خۆ ئه‌گه‌ر توڕه‌و قسه ڕه‌ق و بێ به‌زه‌یی بوویتایه، ئه‌وه هه‌موو له ده‌ورت بڵاوه‌یان ده‌کرد، که‌واته چاوپۆشیان لێبکه و لێیان ببوره‌و داوای لێ‌خۆش بوونیان بۆ بکه، له کار‌و پێشهاتدا پرس و ڕایان پێ بکه، (دوای مه‌شوره‌ت و پرس و ڕا) ئه‌گه‌ر بڕیارتدا (کارێک ئه‌نجام بده‌یت، ئه‌نجامی بده‌و) پشت به‌خوا ببه‌سته، چونکه به‌ڕاستی خوا ئه‌وانه‌ی خۆشده‌وێت که پشتی پێده‌به‌ستن.
تەفسیر
ئەی پێغەمبەر بەھۆی میھرەبان وڕەحمەتی گەورەی خواوەیە کە تۆ نەرم ونیان بویت لەگەڵ ھاوەڵەکانتدا، ئەگەر بھاتایە لە کردار وگوفتارتدا توند و دڵ ڕەق بویتایە ئەوا ئەوان دەوریان چۆڵ دەکردیت، بۆیە لە کەمتەرخەمیەکانیان بەرامبەر خۆت چاوپۆشیان لێ بکە، وە داوای لێ‌خۆش بوونیان بۆ بکە، وە لەو بابەتانەیش کە پێویستی بە ڕاوێژ ھەیە ڕاوێژیان پێ بکە، جا پاش ڕاوێژ کردن کاتێک بۆ ڕایەک ڵێبڕایت بۆ ئەنجامدانی کارەکەت پشت بەخوای گەورە ببەستە وکارەکەت ئەنجام بدە، بێگومان خوای گەورە ئەو کەسانەی خۆش دەوێت کە تەنھا پشت بەو دەبەستن، وە سەرکەوتوویان دەکات و پشتیان دەگرێت.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە