سورەت 3 · جوزء 4
سورة آل عمران · 3:154
ثُمَّ أَنْزَلَ عَلَيْكُمْ مِنْ بَعْدِ الْغَمِّ أَمَنَةً نُعَاسًا يَغْشَىٰ طَائِفَةً مِنْكُمْ ۖ وَطَائِفَةٌ قَدْ أَهَمَّتْهُمْ أَنْفُسُهُمْ يَظُنُّونَ بِاللَّهِ غَيْرَ الْحَقِّ ظَنَّ الْجَاهِلِيَّةِ ۖ يَقُولُونَ هَلْ لَنَا مِنَ الْأَمْرِ مِنْ شَيْءٍ ۗ قُلْ إِنَّ الْأَمْرَ كُلَّهُ لِلَّهِ ۗ يُخْفُونَ فِي أَنْفُسِهِمْ مَا لَا يُبْدُونَ لَكَ ۖ يَقُولُونَ لَوْ كَانَ لَنَا مِنَ الْأَمْرِ شَيْءٌ مَا قُتِلْنَا هَاهُنَا ۗ قُلْ لَوْ كُنْتُمْ فِي بُيُوتِكُمْ لَبَرَزَ الَّذِينَ كُتِبَ عَلَيْهِمُ الْقَتْلُ إِلَىٰ مَضَاجِعِهِمْ ۖ وَلِيَبْتَلِيَ اللَّهُ مَا فِي صُدُورِكُمْ وَلِيُمَحِّصَ مَا فِي قُلُوبِكُمْ ۗ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ
پاشان، دوای ئه‌و غه‌م و په‌ژارایه ئارامیی و هێمنیی به‌سه‌ردا دابه‌زاندن که وه‌نه‌وزێک بوو ده‌سته‌یه‌کتانی داگرتبوو، ده‌سته‌یه‌کی تریش به‌ڕاستی خه‌می خۆیان بوو، گومانی ناڕه‌وایان ده‌برد به‌خوای گه‌وره به گومانی نه‌فامانه، ده‌یانوت: ئایا ئێمه له‌م کاره‌دا (له به‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتن) هیچ شتێکمان هه‌یه؟! (ئه‌وپشتیوانه‌ی که‌خوا به‌ڵێنی پێدابووین بۆ نه‌هات؟!) ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: بێگومان هه‌موو شتێک به‌ده‌ست خوایه، ئه‌وانه هه‌ندێک شت ده‌شارنه‌وه له ده‌روونی خۆیاندا و بۆ تۆی ده‌رناخه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر (به‌ڵێنی سه‌رکه‌وتن ڕاست بوایه) ئێمه شتێکمان به‌ده‌ست بوایه ئالێره‌دا نه‌ده‌کوژراین!! پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر له‌ماڵی خۆشتاندا بوونایه، ئه‌وانه‌ی که بڕیاره بکوژرانایه، ده‌بوا هه‌روایان به‌سه‌ر بهاتایه‌و له شوێنی کوژرانیاندا ڕاکشانایه بێگومان خوا ئه‌م شتانه‌تان به‌سه‌ر ده‌هێنێت تا ئه‌وه‌ی له ده‌روونتاندا هه‌یه تاقی بکاته‌وه و چی له‌دڵه‌کانتاندا هه‌یه خاوێنی بکاته‌وه و حه‌قیقه‌تی ده‌ربخات، ئه‌و خوایه‌ش زانایه به‌وه‌ی که له ناخی سینه‌کاندا حه‌شار دراوه.
تەفسیر
پاش ئەو ئێش وئازار و خەم وخەفەتە خوای گەورە دڵئارامی و متمانەی دابەزاندە سەرتان، دەستەیەکتان ئەوانەیان کە باوەڕ ومتمانەی تەواویان بە بەڵێنەکانی خوای گەورە ھەبوو وەنەوز وسوکە خەوێکیان لێکەوت تا ووچانێک بدەن وبحەوێنەوە، وە دەستەیەکی ترتان کە ئارامی و وەنەوز وخەویان لێ نەکەوت، کە دووڕوەکانن ئەوانەی ھیچ خەفەتێکیان نەبوو جگە لە سەلامەتی گیانی خۆیان نەبێت، ئەوانە لەدڵەڕاوکێ و ترس وبیمدان، ھەمیشە گومانی خراپ بەخوای گەورە دەبەن، لەوەی خوای گەورە پێغەمبەرەکەی سەرناخات و پاڵپشتی وکۆمەکی بەندەکانی نیە، ھەروەک گومانی کەسانی سەردەمی نەفامی کە بەشێوەیەکی شایستە ڕێزی خوایان نەدەگرت، ئەو دوو ڕووانە لەبەر ئەوە نەزان بوون بەخوای گەورە دەیانووت: ئێمە لەدەرچوونمان بۆ کوشت وکوشتار ھیچ شتێکمان بەدەست نیە وھیچ پرسێکمان پێ نەکراوە، ئەگەر بەدەستی ئێمە بوایە دەرنەدەچووین بۆ کوشت وکوشتار، جا ئەی پێغەمبەری خوا لەوەڵامی ئەواندا بڵێ: ھەرچی فەرمان ھەیە ھەر ھەمووی بۆ خوای گەورەیە، ئەو ھەرچیەکی بوێت تەقدیر وئەندازەگیری بۆ دەکات، وە ھەرچۆنێکیشی بوێت بەو شێوەیە حوکم وبڕیار دەدات، بۆیە ھەر ئەو بوو بڕیاری چوونە دەرەوەی لە مەدینە دان، ئەمجا ئەو دوو ڕوانە دوو دڵی وگومانە خراپەکانیان دەشارنەوە و بۆ تۆی ئاشکرا ناکەن، ئەوان دەڵێن: ئەگەر لە چوونە دەرەوەماندا ڕایەکمان وەربگیرایە لێرەدا دووچاری ئەم کوشت وکوشتارە نەدەبوینەوە، ئەی پێغەمبەر لەوەڵامیاتدا بڵێ: ئەگەر بھاتایە لەماڵەکانی خۆیشتان بماینایەتەوە، دوور لە مەیدانی جەنگ وکوشتاریش ئەوا ئەوانەتان کە خوای گەورە نووسی بووی کە بکوژرێت ھەر دەردەچوو بۆ ئەو جێگایەی کە دیاری کرابوو لێی بکوژرێت، بێگومان خوای گەورە ئەوەشی نەنوسیووە تەنھا بۆ ئەوە نەبێت کە دڵ ودەروونتان تاقی بکاتەوە و دەربکەوێت چی لە نیەت ومەبەستاندا ھەیە، بۆ ئەوەش باوەڕ و دوو ڕووی لێک جودا ببنەوە، وە خوای گەورە ئاگاداری ئەوەیە لە دڵ ودەروونی بەندەکانیدا ھەیە، وە ھیچ شتێکیشی لاشاراوە نیە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە