سورەت 3 · جوزء 3

سورة آل عمران · 3:15

۞ قُلْ أَؤُنَبِّئُكُمْ بِخَيْرٍ مِنْ ذَٰلِكُمْ ۚ لِلَّذِينَ اتَّقَوْا عِنْدَ رَبِّهِمْ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَأَزْوَاجٌ مُطَهَّرَةٌ وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ ۗ وَاللَّهُ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ

(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌و خه‌ڵکه‌) بڵێ: ئایا هه‌واڵی چاکتر له‌و نازو نیعمه‌تانه‌تان پێ ڕابگه‌یه‌نم؟! (ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که‌): بۆ ئه‌وانه‌ی پارێزکارو خواناسن، لای په‌روه‌ردگاریان باخه‌کانی به‌هه‌شت ئاماده‌یه بۆیان که‌: چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیداو به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه له‌گه‌ڵ هاوسه‌رانی پاکیزه‌دا و به‌ده‌م هه‌ست کردنی به‌رده‌وام به‌ڕه‌زامه‌ندیی په‌روه‌ردگاری ئازیز، بێگومان ئه‌و خوایه بینایه به‌به‌نده‌کانی.

تەفسیر

ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: ئایا باشتر وچاکتر لەو خۆشیانەتان پێ ڕابگەیەنم؟ چاکتر لەوانە بۆ ئەو کەسانەی کە خواناس و خۆ پارێزن لە خراپە وتاوان بە جێ بەجێکردنی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە سەرپێچیەکانی، بەھەشتانێک کە بەژێر کۆشک وتەلار ودرەختەکانیدا ڕووبارەکان بەژێریاندا دەڕۆن، بە ھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، کە ھەرگیز مردن وتیاچوون پێیان ناگات، لەو بەھەشتانەدا چەندان ھاوسەری پاکیزەیان بۆ ھەیە، پاکیزە لە ھەموو خوویەکی خراپ وناشیرینی ڕواڵەتیان، جگە لەوانەیش خوای گەورە لێیان ڕازیە وھەرگیز لێیان زوویر نابێت، بێگومان خوای گەورە بینایە بە حاڵو گوزەرانی بەندەکانی، وە ھیچ شتێکی ئەوانی لا شاراوە نیە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە