سورەت 3 · جوزء 3
سورة آل عمران · 3:13
قَدْ كَانَ لَكُمْ آيَةٌ فِي فِئَتَيْنِ الْتَقَتَا ۖ فِئَةٌ تُقَاتِلُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَأُخْرَىٰ كَافِرَةٌ يَرَوْنَهُمْ مِثْلَيْهِمْ رَأْيَ الْعَيْنِ ۚ وَاللَّهُ يُؤَيِّدُ بِنَصْرِهِ مَنْ يَشَاءُ ۗ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَعِبْرَةً لِأُولِي الْأَبْصَارِ
(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌و خه‌ڵکه بڵێ) بێگومان له‌و دوو ده‌سته‌یه‌ی که له (جه‌نگی به‌دردا) ڕوو به ڕووی یه‌کتر وه‌ستان نیشانه‌و په‌ندێکی گه‌وره بوو بۆتان، ده‌سته‌یه‌کیان له پێناوی خوادا ده‌جه‌نگان، ده‌سته‌که‌ی تریان بێ باوه‌ڕ بوون، ئیمانداران له‌به‌ر چاوی ئه‌واندا دوو ئه‌وه‌نده‌یان ده‌نواند (له مه‌یدانی جه‌نگدا به‌چاوی بینایی و بینین)، (خوا فریشته‌یشی دابه‌زاند بۆ یارمه‌تی ئیمانداران)، خوا پشتگیری (هه‌ر ده‌سته‌یه‌ک)و هه‌رکه‌سێک بیه‌وێت ده‌یکات، به‌ڕاستی ئا له‌و یارمه‌تیه‌دا په‌ند و ئامۆژگاری هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی که بینایی خۆیان به‌کارده‌هێنن و به‌وردیی بیرده‌که‌نه‌وه (که چۆن کۆمه‌ڵێکی که‌م زاڵ بوون به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێکی زۆردا).
تەفسیر
ئەی باوەڕداران لە ڕوو بەڕووبوونەوەی ئەو دوو دەستە وتاقمەی کە بۆ جەنگ کردن لەڕۆژی بەدر بەیەک گەیشتن پەند وئامۆژگاری بۆ ئێوە ھەیە، دەستەیەکیان باوەڕدار بوون، کە دەستەکەی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) وھاوەڵانی بوو، کە لە پێناو خوای گەورە وبەرز ڕاگرتنی ووشەی اللە، وسووک وژێرخستنی ووشەی بێباوەڕان دەجەنگان، وە دەستە وتاقمەکەی تریش کۆمەڵێکی بێباوەڕ بوون، کە لە بێباوەڕانی مەککە پێکھاتبوون، ئەوانەی بە فیز وفەخر وخۆ بەزلزانین ودەمارگیریەوە ھاتنە دەرەوە بۆ جەنگ کردن، باوەڕداران بەھەردوو چاوی سەری خۆیان ئەوانیان دەبینی کە دوو ھێندەی ئەوانن، خوای گەورەش دۆستانی خۆی سەردەخات، وە ھەر کەسێکیشی بوێت پشتیوانی دەکات، بێگومان لەمەدا پەند وئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسانێک کە بەچاو روون بن، تاوەکو بزانن کە سەرکەوتن بۆ دەستەی باوەڕدارانە ئەگەرچی ژمارەشیان کەم بێت، وە شکان وسەرشۆڕیش بۆ دەستەی ناھەق وباتڵە ئەگەرچی ژمارەشیان زۆر بێت.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە