سورەت 3 · جوزء 4

سورة آل عمران · 3:110

كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ ۗ وَلَوْ آمَنَ أَهْلُ الْكِتَابِ لَكَانَ خَيْرًا لَهُمْ ۚ مِنْهُمُ الْمُؤْمِنُونَ وَأَكْثَرُهُمُ الْفَاسِقُونَ

(به‌ڕاستی) ئێوه چاکترین ئوممه‌تێکن که (بۆ سوودی) خه‌ڵکی هێنراونه‌ته مه‌یدانه‌وه‌، چونکه فه‌رمان به‌چاکه ده‌ده‌ن و قه‌ده‌غه‌ی خراپه ده‌که‌ن و باوه‌ڕی دامه‌زراوتان بخوا ده‌هێنن، خۆ ئه‌گه‌ر خاوه‌نانی کتێب باوه‌ڕیان بهێنایه (به ئاینی ئیسلام) ئه‌وه چاکتر بوو بۆیان هه‌یانه ئیماندارن، به‌ڵام زۆربه‌یان گوناهبارو تاوانکارن.

تەفسیر

ئەی ئومەتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ئێوە باشترین ئومەتێکن لەڕووی باوەڕ و کاروکردەوەتانەوە کە خوای گەورە ھێناونیەتیە ئەم سەر زەویە بۆ خەڵکی، وە باشترین ئومەتێکیشن کە سودمەندترینن بۆ خەڵکی، فەرمان بەو چاکەیە دەکەن کە شەریعەتی ئیسلام دیاری کردووە و ژیری و لۆژیکیش بە باشیان داناوە، وە ڕێگریش دەکەن لەو خراپانەی کە شەریعەتی ئیسلام ڕێگری لێکردوون و ژیری و لۆژیکیش بە خراپیان دەزانێت، وە باوەڕیش دەھێنن بەخوای گەورە باوەڕێکی تەواوی بێ دوو دڵی کە کاروکردەوش ڕاستی ئەو باوەڕە دەسەلمێنن، جا ئەگەر بھاتایە خاوەن نامەکان لە جولەکە وگاورەکان باوەڕیان بھێنایە بە پێغەمبەرایەتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ئەوە لە دونیا و دواڕۆژیشدا باشتر بوو بۆیان، لەناو خاوەن نامەکاندا کەسانێکی کەم باوەڕ دەھێنن بەوەی کە بۆ موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ھێناویەتی، وە زۆربەیان لە ئاینی خوا وشەریعەتەکەی دەرچوون و باوەڕیان پێی نیە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە