سورەت 3 · جوزء 4

سورة آل عمران · 3:100

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ تُطِيعُوا فَرِيقًا مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ يَرُدُّوكُمْ بَعْدَ إِيمَانِكُمْ كَافِرِينَ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵی هه‌ندێک له‌وانه ببن که کتێبی (ئاسمانییان) پێدراوه‌، دوای ئه‌وه‌ی که ئێوه باوه‌ڕتان هێناوه‌، ده‌تانگێڕنه‌وه سه‌ر ڕێبازی کوفرو بێ باوه‌ڕی.

تەفسیر

ئەی ئەوانەی باوەرتان ھێناوە بەخوای گەورە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، ئەگەر بێتو گوێڕایەڵی دەستەیەک لە خاوەن نامەکان لە جولەکە وگاورەکان بکەن لەوەی کە ئەوان دەیڵێن، وە بەڕا وبۆچونی ئەوان ڕازی بن، ئەوا بێگومان ئەوان بەھۆی ئەو ڕق و کینە وحەسودیەیانەوە بۆتان دەتانگێڕنەوە بۆ کوفر وبێباوەڕی پاش ئەوەی باوەڕتان ھێنا بەخوای گەورە وھاتنە ناو ئیسلامەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە