سورەت 29 · جوزء 21

سورة العنكبوت · 29:67

أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّا جَعَلْنَا حَرَمًا آمِنًا وَيُتَخَطَّفُ النَّاسُ مِنْ حَوْلِهِمْ ۚ أَفَبِالْبَاطِلِ يُؤْمِنُونَ وَبِنِعْمَةِ اللَّهِ يَكْفُرُونَ

(باشه‌، خوانه‌ناسانی مه‌ککه‌) هه‌ست ناکه‌ن، نابینن که چۆن شوێنێکی ئه‌مین و پڕ له ئاسایشمان بۆ فه‌راهه‌م هێناون له‌کاتێکدا، له ده‌وروبه‌ریانه‌وه خه‌ڵکی ده‌فڕێنرێت، ئایا هه‌ر باوه‌ڕ به به‌تاڵ و ناحه‌قی ده‌هێنن و هه‌ست به نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا ناکه‌ن و سپڵه‌یی ده‌که‌ن؟!

تەفسیر

ئایا ئەوانەی نکۆڵی نیعمەت و بەخششەکانی اللە تەعالایان کرد نەیان بینی و سەرنجیان نەداوە کاتێک ئەو زاتە پیرۆزە ڕزگاری کردن لە نوقم بوون ئەویش نیعمەتێکی تری ئەو بوو بۆیان، ئەوە ھەر ئێمەین شاری مەککەمان کردوەتە شوێنێکی پڕ لە ئەمن و ئاسایش و دڵنیان لە خوێن و سەروەت و سامانیان، لە کاتێکدا خەڵکانی تر لەدەوروبەریان دەدرێت بەسەریاندا و دەفڕێنرێن، وە دەکوژرێن و بەدیل دەگیرێن و مناڵ و ژنەکانیان بە کۆیلە دەکرێن، وە سەروەت و سامان و ماڵیان بەتاڵان دەبررێت، ئایا ئەوانە بڕوا بەو خوا و پەرستراوە پڕوپوچ و بەتاڵانە دەکەن، وە بە نیعمەت و بەخششەکانی اللە تەعالایش کە بەسەریانەوەیە بێباوەڕن و سوپاس و شوکری ناکەن؟

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە