سورەت 29 · جوزء 21

سورة العنكبوت · 29:65

فَإِذَا رَكِبُوا فِي الْفُلْكِ دَعَوُا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ فَلَمَّا نَجَّاهُمْ إِلَى الْبَرِّ إِذَا هُمْ يُشْرِكُونَ

هه‌ر کاتێک خه‌ڵکی (باوه‌ڕ لاواز) سواری که‌شتی ده‌بن، مه‌ترسی نوقم بوون و تیاچوون ڕوویان تێده‌کات، زۆر به‌کوڵ، هاناو هاوار بۆ خوا ده‌به‌ن و به دڵسۆزی و ملکه‌چیه‌وه باوه‌ڕ ده‌هێنن، به‌ڵام کاتێک خوا ڕزگاریان ده‌کات و ده‌گه‌نه‌وه وشکانی ده‌ستبه‌جێ له ڕێبازی یه‌کتاپه‌رستی ده‌ترازێن و هاوه‌ڵ و هاوبه‌ش بۆ خوا بڕیار ده‌ده‌ن.

تەفسیر

کاتێک بتپەرست و موشریکەکان سواری کەشتی بوون لەناو دەریادا و ڕەشەبا لێی ھەڵکردن و بەملاولادا ھێنانی و بردنی، زۆر بەدڵسۆزی ھاوار دەبەن بۆ اللە تەعالا و لێی دەپاڕێنەوە کە ڕزگاریان بکات لەنوقم بوون، وە کاتێکیش ڕزگاری کردن لە نوقم بووون وتیاچوون دیسان دەگەڕێنەوە سەر بتپەرستی و پاڕانەوە لێیان، وە ھاوەڵ بڕیاردان بۆی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە