سورەت 29 · جوزء 21

سورة العنكبوت · 29:60

وَكَأَيِّنْ مِنْ دَابَّةٍ لَا تَحْمِلُ رِزْقَهَا اللَّهُ يَرْزُقُهَا وَإِيَّاكُمْ ۚ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ

(هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت له گیروگرفتی ڕزق و ڕۆزیش دڵنیایان بکات؛ بۆیه ده‌فه‌رموێت): زۆر زینده‌وه‌ر هه‌یه ڕزق و ڕۆزی خۆیان نه‌داوه به‌کۆڵی خۆیاندا (که‌چی خوا په‌کیان ناخات و له برساندا نامرن)، چونکه خوا ڕزقی ئه‌وانیش و ئێوه‌ش ده‌دات، بێگومان ئه‌وزاته بیسه‌ر (به قسه و گوفتارتان) و زانایه (به‌خه‌یاڵی دڵ و ده‌روونتان).

تەفسیر

ھەموو گیانداران - لەگەڵ زۆریاندا- کە ناتوانن ڕزق و ڕۆزی خۆیان کۆ بکەنەوە و ھەڵی بگرن، اللە تەعالا ڕزق و ڕۆزیان ئەوان و ئێوەیش دەدات، بۆیە لەترسی برسێتی ھیچ بڕوبیانوویەکتان نییە لە پێناو اللە تەعالادا کۆچ نەکەن، ئەو زاتە پیرۆزە بیسەری وتار و گوفتارتانە، وە زۆریش زانا و ئاگادارە بەنیەت و کاروکردەوەتان، ھیچ شتێکی لانھێنی و شاراوە نییە، وە پاداشتی ھەموویشتان دەداتەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە