سورەت 29 · جوزء 21

سورة العنكبوت · 29:50

وَقَالُوا لَوْلَا أُنْزِلَ عَلَيْهِ آيَاتٌ مِنْ رَبِّهِ ۖ قُلْ إِنَّمَا الْآيَاتُ عِنْدَ اللَّهِ وَإِنَّمَا أَنَا نَذِيرٌ مُبِينٌ

کافران (وادیاره قورئان به به‌ڵگه دانانێن بۆیه‌) ده‌ڵێن: باشه چی ده‌بوو: ئه‌گه‌ر نیشانه و به‌ڵگه‌ی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه بۆ ڕه‌وانه بکرایه‌، تۆش ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری له وه‌ڵامیاندا بڵێ: موعجیزه و نیشانه و به‌ڵگه ماددیه‌کان به ده‌ست خوا خۆیه‌تی و من ته‌نها ئاگادارکه‌ره‌وه و بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام بۆتان.

تەفسیر

بتپەرست و موشریکەکان وتیان: ئەوە بۆ ئەو بەڵگە و نیشانە و موعجیزانەی ھاتووە بۆ پێغەمبەرانی پێشوو نایەت بۆ موحەممەد و دانابەزێت بۆی؟ - ئەی پێغەمبەر- تۆیش بەو کەسانەی بڵێ ئەو پێشنیارە دەکەن: بەڵگە و نیشانە و موعجیزەکان بەدەستی اللە تەعالان، ھەرکاتێک خۆی ویستی لێ بێت دەیان نێرێت و دایاندەبەزێنێت، وە من ناتوانم ئەو بەڵگە و نیشانە و موعجیزانە دابەزێنم، بەڵکو من تەنھا ترسێنەرێکی ڕوون و ئاشکرای ئێوەم بەسزای سەخت و تۆڵەی نەبڕاوەی ئاگری دۆزەخ.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە