سورەت 29 · جوزء 21

سورة العنكبوت · 29:48

وَمَا كُنْتَ تَتْلُو مِنْ قَبْلِهِ مِنْ كِتَابٍ وَلَا تَخُطُّهُ بِيَمِينِكَ ۖ إِذًا لَارْتَابَ الْمُبْطِلُونَ

تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێش ناردنی ئه‌م قورئانه هیچ کتێبێکت نه‌ده‌خوێنده‌وه‌، به ده‌ستی خۆیشت هیچ شتێکت نه‌نووسیووه‌، (چونکه نه‌خوێنده‌وار بوویت) خۆ ئه‌گه‌ر شتیکی وات ئه‌نجام بدایه‌، له‌و کاته‌دا نه‌فام و ده‌م به تاڵه‌کان دنیایان پڕ ده‌کرد له شک و گومان (که گوایه قورئان له دانان و داڕشتنی تۆیه‌).

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر- پێش قورئان تۆ ھیچ کتێبێکت نەخوێندووەتەوە، وە بەدەستی ڕاستت ھیچ شتێکیشت نەنوسیووە، چونکە تۆ کەسێکی نەخوێندەوار بوویت، نازانیت بنوسیت و بخوێنیتەوە، چونکە ئەگەر بھاتایە بتوانیایە بنوسیت و بخوێنیتەوە خەڵکانێکی نەزان و نەفام گومانیان بۆ دروست دەبوو لە پێغەمبەرایەتیەکەتدا، ئەوەیان دەکردە بەبیانوو کە تۆ لەپەرتووک و پەڕاوە پێشینەکانەوە ئەم قورئانەت وەرگرتووە و لەوانەوە فێری بوویت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە