سورەت 29 · جوزء 20

سورة العنكبوت · 29:40

فَكُلًّا أَخَذْنَا بِذَنْبِهِ ۖ فَمِنْهُمْ مَنْ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِ حَاصِبًا وَمِنْهُمْ مَنْ أَخَذَتْهُ الصَّيْحَةُ وَمِنْهُمْ مَنْ خَسَفْنَا بِهِ الْأَرْضَ وَمِنْهُمْ مَنْ أَغْرَقْنَا ۚ وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ وَلَٰكِنْ كَانُوا أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ

ئێمه هه‌ر یه‌كێك یان هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك له وانه‌مان به سزای تاوانی خۆی گه‌یاند، جا هه‌یان بوو به‌رد بارانمان كرد، هه‌یان بوو ده‌نگ و سه‌دای به هێز له‌ناوی برد، هه‌یان بوو به ناخی زه‌ویدا بردمانه خواره‌وه‌، هه‌شیان بوو نوقمی ده‌ریامان كرد، جا وه نه‌بێت خوا سته‌می لێ كردبن، به‌ڵك و خۆیان سته‌میان له خۆیان ده كرد.

تەفسیر

ئەمجا ھەریەک لەوانەی باسکران بە تاوانی خۆیان سزاماندان و لەناومان بردن، ھەندێکیانمان وەک گەلی (لوط) بە بەردی بەتینی لە قوڕ دروست بوو بەردباران کرد، وە ھەندێکی تریشیان وەک گەلی صاڵح و گەلی شوعەیب بە شریخە و دەنگی بەرز لەناومان بردن، وە ھەندێکی تریان وەک قارون خۆی و کۆشک و تەلارەکەیشمان برد بەناخی زەویدا، وە ھەندێکی تریش وەک گەلی نوح و فیرعەون و ھامان بەنوقم بوون لە دەریادا لەناومان بردن، اللە تەعالا ستەمی لێ نەکردن و بەبێ گوناهـ و تاوان سزای نەدان، بەڵکو ئەوان بە گوناھ و تاوان کردن ستەمیان لەخۆیان کرد و خۆیان والێکرد شایستەی ئەو سزایە بن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە