سورەت 29 · جوزء 20

سورة العنكبوت · 29:38

وَعَادًا وَثَمُودَ وَقَدْ تَبَيَّنَ لَكُمْ مِنْ مَسَاكِنِهِمْ ۖ وَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ فَصَدَّهُمْ عَنِ السَّبِيلِ وَكَانُوا مُسْتَبْصِرِينَ

هه‌روه‌ها ( عاد ) ی قه‌ومی ( هود ) و ( ثمود ) ی قه‌ومی ( صالح ) یشمان له‌ناو برد كه ئاشكرا بوو بۆتیاچوونیان له شوێنه‌واری كاولیانه‌وه‌، شه‌یتانیش كرده‌وه‌ی نادروست و ناپه‌سندیانی بۆ ڕازاندبونه‌وه‌، له ڕێگا و ڕێبازی ڕاست و دروست وێڵی كردبوون، له‌كاتێكدا ئه‌وان خاوه‌نی عه‌قڵ و بیر و هۆشیش بوون.

تەفسیر

ھەروەھا گەلی عاد و سەمودیشمان لەناو برد، عادی گەلی ھود پێغەمبەر، وە سەمودی گەلی صاڵح پێغەمبەر، - ئەی خەڵکی مەککە - بێگومان ئەو لەناوبردنەتان بۆ ڕوون بوویەوە لە ڕوانگەی خانوو و ماڵەکانیانەوە لە حیجری صاڵح و شەحری حەزرەمەوت ئەو دوو شوێنە لەناوچوونەکەیانتان بۆ ڕوون دەکەنەوە، ماڵ و خانووە چۆڵەکانیان شاھیدی ئەم ڕاستیەن، شەیتانیش کردەوە خراپەکانیانی لە کوفر و بێباوەڕی گوناھ و تاوان بۆ ڕازاندبوونەوە، بەھۆی ئەوەوە لە ڕێگای ڕاست لایدان، لە کاتێکدا ئەوان توانای بیرکردنەوەیان ھەبوو، ھەق و ڕاستی و گومڕایی و ڕوشد و ناھەقیان لێک جوودا دەکردەوە بەھۆی ئەوەی پێغەمبەرەکانیان ڕێیان نیشاندان و فێریان کردن، بەڵام ئەوان شوێنکەوتنی ھەواو ئارەزوویان ھەڵبژارد و شوێن ھیدایەت و ڕێنوێنی نەکەوتن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە

سورة العنكبوت 29:38 · Tlawati