سورەت 29 · جوزء 20

سورة العنكبوت · 29:33

وَلَمَّا أَنْ جَاءَتْ رُسُلُنَا لُوطًا سِيءَ بِهِمْ وَضَاقَ بِهِمْ ذَرْعًا وَقَالُوا لَا تَخَفْ وَلَا تَحْزَنْ ۖ إِنَّا مُنَجُّوكَ وَأَهْلَكَ إِلَّا امْرَأَتَكَ كَانَتْ مِنَ الْغَابِرِينَ

جا كاتێك فریشته‌كان گه‌یشتنه لای ( لوط )، به هاتنیان زۆر دڵته‌نگ و غه‌مبار بوو، ( نه‌یده‌زانی كه فریشته‌ن ) سه‌ری دنیای لێ هاته‌وه یه‌ك، وتیان: مه‌ترسه‌و غه‌مت نه‌بێت ( ئه‌وانه ناتوانن ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ر ئێمه‌، ئێمه فریشته‌ین ) بێگومان ئێمه ڕزگاركه‌ری تۆو كه‌س و كاره‌كه‌تین جگه له هاوسه‌ره‌كه‌ت، كه له تیاچووانه.

تەفسیر

کاتێک ئەو فریشتانەی ناردمانن بۆ لەناوبردنی گەلی (لوط) ھاتن بۆ لای (لوط) پێغەمبەر، ئەویش زۆر دڵتەنگ و ناڕەحەت بوو بە ھاتنیان، ترسا لەوەی گەلە پیس و نەگریسەکەی دەست درێژی بکەنە سەریان، فریشتەکان لەسەر شێوەی پیاوان ھاتن بۆ لای ئەو، گەلی (لوط) یش شەھوەت و ئارەزووی خۆیان لە پیاواندا بەتاڵ دەکردەوە و حەزیان لە ئافرەت نەدەکرد، فریشتەکان وتیان بە (لوط): مەترسە، گەلەکەت ناتوانن بەخراپ دەستت بۆ ببەن، وە ھیچ خەفەتیش بەوە مەخۆ کە پێمان وتیت لەناویان دەبەین، ئێمە خۆت و کەسوکارەکەت ڕزگار دەکەین لە تیاچوون، جگە لە ژنەکەت نەبێت کە لە جێماوان و تیاچووەکان دەبێت، ئەویش لەگەڵ ئەوانی تر لەناو دەبەین.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە