سورەت 29 · جوزء 20

سورة العنكبوت · 29:10

وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَقُولُ آمَنَّا بِاللَّهِ فَإِذَا أُوذِيَ فِي اللَّهِ جَعَلَ فِتْنَةَ النَّاسِ كَعَذَابِ اللَّهِ وَلَئِنْ جَاءَ نَصْرٌ مِنْ رَبِّكَ لَيَقُولُنَّ إِنَّا كُنَّا مَعَكُمْ ۚ أَوَلَيْسَ اللَّهُ بِأَعْلَمَ بِمَا فِي صُدُورِ الْعَالَمِينَ

هه‌ندێك له‌خاڵكی هه‌ن كه ده‌ڵێن: باوه‌ڕمان به‌خوا هێناوه‌، جا كاتێك یه‌كێك له‌وانه له به‌ر خواو له پێناوی خوادا تووشی ئازار و ناخۆشی كرا، واده‌زانێت سزاو ئه‌شكه‌نجه‌ی خه‌ڵكی وه‌ك سزای خوا وایه ( وه‌ك چۆن له دۆزه‌خدا په‌شیمانه لێره‌ش به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی خه‌ڵكیه‌وه له دینپه‌شیمان ده‌بێته‌وه )، به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت سه‌ركه‌وتنێكی به‌خشی، دوورووه‌كان به‌گه‌رمی ده‌ڵێن خۆ ئێمه‌ش بێگومان هاوكارتان بووین، مه‌گه‌ر خوا خۆی نازانێت چی حه‌شاردراوه له ده‌روونی هه‌موو خه‌ڵكیدا ( به‌تایبه‌ت له دڵی ئه‌و جۆره كه‌سانه‌دا )؟

تەفسیر

لەناو خەڵکیدا کەسانێک ھەن دەڵێن: باوەڕمان ھێناوە بە اللە تەعالا، جا ئەگەر بێباوەڕان ئەزیەت و ئازاریان بدەن لەسەر باوەڕەکەیان و تاقی بکرێنەوە.ئازار و سزای خەڵکی وەکو ئازار و سزای اللە تەعالا دادەنێت، لەبەر ھاوڕابوونی بێباوەڕان لە باوەڕەکەی ھەڵدەگڕێتەوە و پەشیمان دەبێتەوە، - ئەی پێغەمبەر- خۆ ئەگەر سەرکەوتنێك لەلایەن پەروەردگارتەوە بێت و باوەڕداران سەربخات بەسەر بێباوەڕاندا، ئەو کاتە دەڵێن: - ئەی باوەڕدارینە- بێگومان ئێمەیش لەگەڵتان بووین، وەک ئێوە باوەڕداربووین، دەی ئایا اللە تەعالا خۆی زانا و ئاگادارتر نییە بەوەی لەدڵ و دەروونی خەڵکیدایە؟! ھیچ شتێکی لانھێنی و شاراوە نییە لە باوەڕ و ئیمان و کوفر و بێباوەڕی، دەی ئیتر چۆن اللە تەعالا ئاگادار دەکەنەوە بەوەی لەدڵ و دەروونیاندایە، لە کاتێکدا ئەو زاتە پیرۆزە لەوان زانا و ئاگادارترە بەوەی لەدڵ و دەروونەکاندا ھەیە؟!

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە