سورەت 28 · جوزء 20
سورة القصص · 28:71
قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ جَعَلَ اللَّهُ عَلَيْكُمُ اللَّيْلَ سَرْمَدًا إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ مَنْ إِلَٰهٌ غَيْرُ اللَّهِ يَأْتِيكُمْ بِضِيَاءٍ ۖ أَفَلَا تَسْمَعُونَ
ئه‌ی محمد (ص) بڵێ: خه‌ڵكینه هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر خوا شه‌وگار بكات به‌هه‌میشه‌یی تا ڕۆژی قیامه‌ت (هه‌ر ڕۆژ نه‌بێته‌وه) چ خوایه‌كی تر هه‌یه جگه له ا لله بتوانێت ڕوناكیتان بۆ فه‌راهه‌م بهێنێت، ئایه ئێوه ئه‌م ڕاستیانه نابیسن؟
تەفسیر
- ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ: ھەواڵم بدەنێ ئەگەر اللە تەعالا شەوتان بۆ ھەمیشە و بەردەوام بکات و تا ڕۆژی قیامەت ڕۆژ نەکاتەوە، چی پەرستراو و خوایەكی تر ھەیە جگە لە اللە شەوتان وەک ڕۆژ بۆ ڕووناک بکاتەوە؟! ئایا بۆ ئەم بەڵگانە نابیستن، وە تێبگەن ھیچ پەرستراو و خوایەکی تر جگە لە اللە نییە کە بتوانێت پاش شەوی تاریک ڕۆژتان بۆ بکاتەوە؟؟
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە