سورەت 28 · جوزء 20
سورة القصص · 28:7
وَأَوْحَيْنَا إِلَىٰ أُمِّ مُوسَىٰ أَنْ أَرْضِعِيهِ ۖ فَإِذَا خِفْتِ عَلَيْهِ فَأَلْقِيهِ فِي الْيَمِّ وَلَا تَخَافِي وَلَا تَحْزَنِي ۖ إِنَّا رَادُّوهُ إِلَيْكِ وَجَاعِلُوهُ مِنَ الْمُرْسَلِينَ
ئێمه دایكی موسامان ئاگاداركرد، كه شیری بداتێ و (پێمان وت) جا كاتێك مهترسیت پایدا كرد لهوهی كه پێی بزانرێت فڕێی بدهره ڕووباری (نیلهوه) نه بترسه (لهوهی تووشی بهڵ ببێت) نه خهفهتیشی بۆ بخۆ، چونكه ئێمه بهڕاستی دهیگێڕینهوه بۆ ڵت و لهئایندهشدا دهیكهین بهیهكێك له پێغهمبهره پهیامدارهكان.
تەفسیر
بەدایکی موسامان ڕاگەیاندن و ئیلھاممان بۆ کرد کە شیر بدە بە موسا تا ئەو کاتەی ترست لێی ھەیە کە فیرعەون و دەست و پێوەندەکەی دەیکوژن، ئەمجا بیخەرە ناو سندوقێکەوە و فڕێی بدەرە نێو ڕووباری نیلەوە، وە ھیچ مەترسە لێی کە نوقمی نێو ئاو ببێت یان فیرعەون زیانی پێ بگەیەنێت، وە ھیچ دڵتەنگیش مەبە لە جیابوونەوە لێی، بێگومان ئێمە ئەوت بەزیندوویی بۆ دەگێڕینەوە، وە دەیکەین بە یەکێک لەو پێغەمبەرانەی کە اللە تەعالا دەیاننێرێت بۆ لای خەڵکی و بەدیھێنراوەکانی.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە