سورەت 28 · جوزء 20

سورة القصص · 28:39

وَاسْتَكْبَرَ هُوَ وَجُنُودُهُ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَظَنُّوا أَنَّهُمْ إِلَيْنَا لَا يُرْجَعُونَ

فیرعه‌ون و سه‌ربازان و ده‌ست و پێوه‌ندی به ناحه‌ق له‌سه‌ر زه‌وی (مصر) دا فیزیان كرد و خۆیان به گه‌وره زانی و گومانیان وابوو كه بۆ لای ئێمه ناهێنرێنه‌وه‌.

تەفسیر

فیرعەن و لەشکر و سەربازەکانی خۆبەزلزانینیان زیاتر بوو، وە بەبێ ھیچ ھەقێک یاخی بوون لەزەوی میسر و لە سنوور دەرچوون، وە نكۆڵیان لە زیندووبونەوەی پاش مردن دەکرد، وە وایان دەزانی لە ڕۆژی قیامەتدا ناگەڕێنەوە بۆ لامان بۆ حساب و لێپرسینەوەی کاروکردەوەکانیان.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە