سورەت 28 · جوزء 20

سورة القصص · 28:32

اسْلُكْ يَدَكَ فِي جَيْبِكَ تَخْرُجْ بَيْضَاءَ مِنْ غَيْرِ سُوءٍ وَاضْمُمْ إِلَيْكَ جَنَاحَكَ مِنَ الرَّهْبِ ۖ فَذَانِكَ بُرْهَانَانِ مِنْ رَبِّكَ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَمَلَئِهِ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمًا فَاسِقِينَ

ئینجا ده‌ستت بخه‌ره بن باخه‌ڵته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی سپی (وه‌كو بلوور، ده‌ستت خۆی ده‌نوێنێت)بێگه‌رد و بێ په‌ڵه و بێ عه‌یب، هه‌روه‌ها بازووه‌كانت بهێنه‌ره‌وه‌یه‌ك و له‌سه‌ر سینه و دڵتی دابنێ، ترس و بیمت نامێنێت، ئه‌م دوو (معجزه) یه دوو باڵگه‌ن له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌بۆ سه‌ر فیرعه‌ون و دارو ده‌سته‌ی، به‌ڕاستی ئه‌وانه قه‌ومێكی یاخی و ناله‌بارو تاوانبار بوون.

تەفسیر

دەستی ڕاستت بخەرە بنھەنگڵتەوە کە دەکەوێتە لای گەردنتەوە، کاتێک دەریدەھێنیت سپییە و دەدرەوشێتەوە بێ ئەوەی تووشی بەڵەکی بووبیت، ئەوە بوو موسا دەستی خستە بنھەنگڵیەوە و کاتێک دەریھێنایەوە دەستی سپی وەک بەفر وابوو، وە دەستت بلکێنە بەخۆتەوە بۆ نەھێشتنی ترس و بیمت، موسا دەستی لکاند بەخۆیەوە و ترسەکەی نەما و ڕۆیشت، ئەو دوو نیشانەیەی باسکران - گۆچانەکە و دەستە سپیەکانی- دوو بەڵگەن لە لایەن پەروەردگارتەوە پێت دراوە تاوەکۆ بەو دوو بەڵگەیەوە بچیت بۆ لای فیرعەون و گەورە پیاوانی گەلەکەی، چونکە بێگومان ئەوان گەلێکن دەرچوون لە تاعەت و فەرمانبەرداری اللە تەعالا، باوەڕیان نەھێناوە و گوناھ و تاوان دەکەن و سەرپێچی دەکەن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە