سورەت 27 · جوزء 20

سورة النمل · 27:78

إِنَّ رَبَّكَ يَقْضِي بَيْنَهُمْ بِحُكْمِهِ ۚ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْعَلِيمُ

به‌‎ڕاستی په‌روه‌ردگارت داوه‌ریی ده‌کات له زاتێکی باڵاده‌ست و زانایه‌.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر - پەروەردگارت لە ڕۆژی قیامەتدا بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بڕیار دەدات لە نێوان خەڵکیدا بە باوەڕدار و بێباوەڕیەوە، ڕەحم و بەزەیی دەکات لە باوەڕداران، وە سزای بێباوەڕانیش دەدات، ئەو زاڵ و بە دەسەڵاتە تۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە ھیچ کەسیش زاڵ نابێت بەسەر ئەودا، زانا و ئاگادارە ھەق و ناھەقی لێ تێک ناچێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە