سورەت 27 · جوزء 20

سورة النمل · 27:68

لَقَدْ وُعِدْنَا هَٰذَا نَحْنُ وَآبَاؤُنَا مِنْ قَبْلُ إِنْ هَٰذَا إِلَّا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ

سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه پێشتر له‌م به‌ڵێنانه‌مان پێدراوه له‌گه‌ڵ باوو باپیرانماندا ئه‌مه هیچ شتێک نییه‌، ته‌نها داستان و قسه‌ی پێشینه‌کانه‌!!

تەفسیر

بێگومان ئەو جۆرە بەڵێنە بە خۆمان و پێشتریش بە باوباپیرانمان درا کە بێگومان جارێکی تر ھەموومان زیندوو دەکرێینەوە، ئێمە ئەو بەڵێنەمان نەبینی بێتەدی، ئەو بەڵێنەی بە ھەموومان درا تەنھا درۆ و دەلەسە و ئەفسانەی گەلانی پێشووە لە کتێب و پەرتووكەکانیاندا نووسیویانەتەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە