سورەت 27 · جوزء 20

سورة النمل · 27:64

أَمَّنْ يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ وَمَنْ يَرْزُقُكُمْ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ۗ أَإِلَٰهٌ مَعَ اللَّهِ ۚ قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ

ئایا کێ له سه‌رتاوه دروستکراوان به‌دی ده‌هێنێت، پاشان دوای تێکدانی سه‌رله‌نوێ دروستی ده‌کاته‌وه‌، کێ له‌و ئاسمانه‌وه (به‌هۆی تیشکی خۆر و باران و هه‌واوه‌) له زه‌وییه‌وه (به هۆی خاکه‌وه‌) ڕزق و ڕۆزیتان پی ده‌به‌خشێت؟، ئایا ڕه‌وایه له‌گه‌ڵ زاتی خوادا خوای تر هه‌بێت؟، پێیان بڵێ: ئاده‌ی به‌ڵگه‌تان چییه بیهێننه مه‌یدان ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن.

تەفسیر

ئایا کێیە لە سەرەتاوە قۆناغ بە قۆناغ مرۆڤ بە دیدەھێنێت لە مناڵداندا، پاشان دوای ئەوەی کە دەیمرێنێت زیندووی دەکاتەوە و دەیگەڕێنێتەوە بۆ لای خۆی، وە کێیە لە ئاسمانەوە بەو بارانەی لای ئەوەوە دادەبەزێت ڕزق و ڕۆزیتان دەدات، وە بەو ڕووەک و دار و درەختەی دەیڕوێنێت لە زەوییەوە ڕزق و ڕۆزیتان دەدات، ئایا ھیچ پەرستراوێک لەگەڵ اللە دا ئەمە دەکات؟ بڵێ بەڵگەکانتان بھێنن لەسەر ئەو شیرک و بتپەرستیەی لە سەرین ، ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن لەوەی بانگەشەی بۆ دەکەن گوایە لەسەر ھەق و ڕاستین.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە