سورەت 27 · جوزء 19

سورة النمل · 27:47

قَالُوا اطَّيَّرْنَا بِكَ وَبِمَنْ مَعَكَ ۚ قَالَ طَائِرُكُمْ عِنْدَ اللَّهِ ۖ بَلْ أَنْتُمْ قَوْمٌ تُفْتَنُونَ

خه‌ڵکه‌که وتیان: ئێمه تووشی شووم و نه‌گبه‌تی بووین به هۆی تۆو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ تۆدان، صاڵح وتی: نه‌خێر وا نی‌یه، نه‌گبه‌تی و شوومتان له‌لایه‌ن خواوه بۆ دێت (ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر یاخی بوونتان)، به‌ڵکو ئێوه قه‌ومێکن که تاقی ده‌کرێنه‌وه‌.

تەفسیر

گەلەکەی بەسەر سەختی و نکۆڵی کردنەوە لەھەق پێیان وت: بەھۆی تۆ و ئەوانەی لەگەڵتدان لە باوەڕداران ئێمە دووچاری شوم و نەگبەتی و نەھامەتی بووین، صاڵحيش پێی وتن: ھەرچی نەگبەتی و نەھامەتی و شوومی ھەیە کە تووشتان دەبێت زانینی لای اللە تەعالایە ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە، بەڵکو ئێوە گەلێکن تاقی دەکرێنەوە، بەو خێر و خۆشیانەی کە پێتان دراوە، وە بەو ناڕەحەتی و ناھەماتیانەی تووشتان دەبێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە