سورەت 27 · جوزء 19
سورة النمل · 27:44
قِيلَ لَهَا ادْخُلِي الصَّرْحَ ۖ فَلَمَّا رَأَتْهُ حَسِبَتْهُ لُجَّةً وَكَشَفَتْ عَنْ سَاقَيْهَا ۚ قَالَ إِنَّهُ صَرْحٌ مُمَرَّدٌ مِنْ قَوَارِيرَ ۗ قَالَتْ رَبِّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي وَأَسْلَمْتُ مَعَ سُلَيْمَانَ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
ئه‌وسا پێی وترا بچۆره کۆشکه‌که‌وه، (کاتێک به‌ره‌و کۆشک که‌وته ڕێ، ئاوێک له‌به‌رده‌م کۆشکه‌که‌دا بوو، به شووشه سه‌ری گیرا بوو) جا که به‌ڵقیس بینی وای زانی ئاوێکی زۆره و قاچی خۆی هه‌ڵکرد تا ته‌ڕ نه‌بێت، سوله‌یمان وتی: ئه‌و پانتاییه به شووشه سه‌ری گیراوه (به‌ڵقیس سه‌رسام بوو له‌ده‌سه‌ڵات و کۆشک و ته‌لارو نازو نیعمه‌تی مادی و مه‌عنه‌وی که خوای گه‌وره به سوله‌یمانی به‌خشیووه بۆیه) وتی: په‌روه‌ردگارا من به‌ڕاستی تا ئێستا سته‌مم له خۆم کردووه، ئیتر وا له‌گه‌ڵ سوله‌یماندا ته‌سلیمی خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیان بووم.
تەفسیر
وترا بە شاژن: بڕۆ ناو ئەو کۆشکەوە، ( ئەو کۆشکە زەوییەکەی لە شوشە بوو لە بنیەوە ئاو دەڕۆیشت) کاتێک زەویەکەی بینی وایزانی ئاوە، بۆیە ھەردوو قاچی ھەڵکرد بۆ ئەوەی تەڕ نەبێت، سولەیمان پێی وت: ئەوە زەوییەکی ساف و لوسە لە شوشە دروستکراوە، ئەمجا بانگی کرد بۆ ئەوەی موسڵمان بێت، شاژنیش لە وەڵامی داواکەی سولەیماندا وتی: ئەی پەروەردگارم من بە پەرستنی جگە لە تۆ زوڵم و ستەمم لە خۆم کرد، بۆیە منیش لەگەڵ سولەیماندا ملکەچی پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات و بەدھێنراوەکان بووم.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە