سورەت 27 · جوزء 19

سورة النمل · 27:40

قَالَ الَّذِي عِنْدَهُ عِلْمٌ مِنَ الْكِتَابِ أَنَا آتِيكَ بِهِ قَبْلَ أَنْ يَرْتَدَّ إِلَيْكَ طَرْفُكَ ۚ فَلَمَّا رَآهُ مُسْتَقِرًّا عِنْدَهُ قَالَ هَٰذَا مِنْ فَضْلِ رَبِّي لِيَبْلُوَنِي أَأَشْكُرُ أَمْ أَكْفُرُ ۖ وَمَنْ شَكَرَ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِ ۖ وَمَنْ كَفَرَ فَإِنَّ رَبِّي غَنِيٌّ كَرِيمٌ

(به‌ڵام یه‌کێک له پیاو چاکان) که زانستی و زانیاری له (نهێنیه‌کانی) کتێبی ته‌ورات هه‌بوو وتی: من بۆت ده‌هێنم به چاو تروکاندنێک (ده‌ستی کرد به نزاو پاڕانه‌وه و داوای له خوا کرد)، ئه‌وسا کتو پڕ سوله‌یمان بینی ته‌ختی پاشایه‌تی له‌لایدا دانراوه وتی: ئه‌مه فه‌زڵ و به‌خششه‌کانی په‌روه‌ردگارمه بۆ ئه‌وه‌ی تاقیم بکاته‌وه‌.. که‌: ئایا سوپاسگوزار ده‌بم یان ناشکورو به‌دنمه‌ک، جا ئه‌وه‌ی سوپاسگوزار بێت ئه‌وه به‌ڕاستی سوپاسگوزاره بۆ خۆی، ئه‌وه‌ش که سپڵه‌یه‌، ئه‌وه بێگومان په‌روه‌ردگارم ده‌وڵه‌مه‌ند و بێ نیازه و خاوه‌نی به‌خششه به هه‌مووان (ڕایه‌کیش هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و که‌سه سوله‌یمان خۆی بووه‌).

تەفسیر

پیاوچاکێکی زانا کە لای سولەیمان بوو، وە شارەزایی لە پەرتووک و کتێبی ئاسمانی ھەبوو، وە یەکیک لەوانەی شارەزایی تێیدا ھەبوو ناوی بەرز و پیرۆزی اللە بوو، ئەگەر بەو ناوەوە داوای بکردایە و بپاڕایەتەوە وەڵامی داواکەی دەدرایەوە، ئەو کەسە بە سولەیمانی وت: من عەرش و تەختەکەی شاژنی سەبەئت بۆ دەھێنم پێش ئەوەی چاوت بتروکێنی، بەوەی داوا لە اللە تەعالا دەکەم ئەویش دەیھێنێت بۆمان، ئەوە بوو داوای کرد و پاڕایەوە، اللە تەعالایش داوا و پاڕانەوەکەی گیرا کرد، جا کاتێک سولەیمان عەرش و تەختی شاژنەکەی سەبەئی لای خۆی بینی، وتی: ئەمە لە فەزڵ و چاکەی پەروەردگارمەوەیە، تاقیم دەکاتەوە ئایا شوکر و سوپاسی نیعمەتەکانی دەکەم، یان سپڵەم و ناشکوری دەکەم؟ ھەرکەسێک شوکر و سوپاسی اللە تەعالا بکات ئەوە سوودی ئەو شوکر و سوپاسە بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، اللە زۆر دەوڵەمەندە و بە شوکر و سوپاسی بەندەکانی موڵک و دەسەڵاتی ئەو ھیچ زیاد ناکات، وە ھەر کەسیش نکۆڵی و ناشکوری نیعمەت و چاکەکانی اللە تەعالا بکات و سوپاسی نەکات، ئەوە بێگومان پەروەردگارم زۆر دەوڵەمەندە و پێویستی بە شوکر و سوپاسی ئەوان نییە، وە پەروەردگارم زۆر بەڕێزە، وە بەشێک لەڕێز و کەرەمی ئەوەیە ئەو زاتە پیرۆزە فەزڵ و چاکەی خۆی دەدات بەوانەیش کە ناشکور و نکۆڵی نیعمەت و بەخشش و چاکەکانی دەکەن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە