سورەت 27 · جوزء 19

سورة النمل · 27:4

إِنَّ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ زَيَّنَّا لَهُمْ أَعْمَالَهُمْ فَهُمْ يَعْمَهُونَ

بێگومان ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به قیامه‌ت ناهێنن، کارو کرده‌وه خراپه‌کانمان له‌به‌رچاو جوان کردوون، له‌به‌ر ئه‌وه چاوی دڵیان کوێر بووه خراپی کرداره‌کانیان نابینن.

تەفسیر

بێگومان ئەو بێباوەڕانەی بڕوایان نییە بە ڕۆژی دوایی و پاداشت و سزاکەی، کردەوە خراپەکانیانمان بۆ ڕازاندونەتەوە، ئەوانیش بەردەوام بوون لەسەر ئەنجامدانی، لەبەر ئەوە ئەوان بەسەرگەردانی دەسوڕێنەوە، ڕێنومایی ناکرێن بۆ ڕاستی و ژیری.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە