سورەت 27 · جوزء 19

سورة النمل · 27:37

ارْجِعْ إِلَيْهِمْ فَلَنَأْتِيَنَّهُمْ بِجُنُودٍ لَا قِبَلَ لَهُمْ بِهَا وَلَنُخْرِجَنَّهُمْ مِنْهَا أَذِلَّةً وَهُمْ صَاغِرُونَ

(ئه‌ی نوێنه‌ری به‌ڵقیس) بگه‌ڕێره‌وه بۆ لایان به خۆت و دیاریه‌که‌ته‌وه‌، سوێند به خوا ده‌بێت به سه‌ربازانێکه‌وه بچینه سه‌ریان که نه‌یان دیبێت و نه‌توانن به‌رگری بکه‌ن، ده‌بێت ده‌ریان بکه‌ین له وڵاتیان له کاتێکدا ئه‌وان زه‌لیل و ڕیسواو شکاون.

تەفسیر

سولەیمان (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بە نێرراوەکەی شاژنی وت: بە دیارییەکەوە بگەڕێرەوە بۆ لایان، بە دڵنیاییەوە بە لەشکرێکی زۆرەوە دێینە سەر خۆی و گەلەکەی، کە توانای ڕووبەڕووبونەوەیانی نییە، وە بێگومان لەخاک و سەر زەوی سەبەء بە زەلیلی و ڕیسوایی دەریان دەکەین ئەگەر بە ملکەچیەوە نەیەن بۆ لام، لەسەر زەویەک دەریان دەکەم پێشتر بە عیززەت و بە دەسەڵات بوون تێیدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە