سورەت 27 · جوزء 19

سورة النمل · 27:34

قَالَتْ إِنَّ الْمُلُوكَ إِذَا دَخَلُوا قَرْيَةً أَفْسَدُوهَا وَجَعَلُوا أَعِزَّةَ أَهْلِهَا أَذِلَّةً ۖ وَكَذَٰلِكَ يَفْعَلُونَ

به‌ڵقیس وتی: به‌ڕاستی له‌شکری پاشاکان کاتێک چووبنه شارو دێهاته‌کانه‌وه‌، وێران وکاولیان کردووه و تۆوی خراپه‌یان چاندووه‌، که‌سانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و پیاوی ناوداری ئه‌و شوێنه‌یان زه‌لیل و ڕیسوا کردووه و هه‌میشه ئه‌وه پیشه‌یانه و به‌و جۆره ده‌که‌ن و هه‌رواش ده‌بن (بێگومان من حه‌ز له کاره‌ساتی وا ناکه‌م)...

تەفسیر

شاژنەکە وتی: بێگومان ئەوەی من بزانم پاشاکان بچنە ھەر گوند و شارێکەوە دەست دەکەن بە خراپەکاری لە کوشتن و تاڵانی و ڕاوڕووت کردن، وە گەورە و پیاوماقوڵەکانیشی زەلیل و سووک و ڕیسوا دەکەن دوای ئەوەی کە پێشتر بە دەسەڵات و خاوەن ھێز بوون، وەک پێم وتن پاشاکان ھەمیشە ئا بەو شێوەیە دەکەن ئەگەر دەست بگرن بەسەر ھەر شار و گوندێکدا، بۆ ئەوەی ھێز و دەسەڵاتی خۆیانیان پیشان بدەن و ئەوانیش بترسێنن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە