سورەت 27 · جوزء 19

سورة النمل · 27:32

قَالَتْ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ أَفْتُونِي فِي أَمْرِي مَا كُنْتُ قَاطِعَةً أَمْرًا حَتَّىٰ تَشْهَدُونِ

ئینجا به‌ڵقیس به ئاماده بووانی وت: ئه‌ی ڕێزداران ڕاتان چیه‌، چی بکه‌م باشه‌، خۆ من هیچ بڕیارێکم نه‌داوه هه‌تا ئێوه لێی ئاگادار نه‌بوو بن و ڕاتان له‌سه‌ری نه‌دابێت.

تەفسیر

شاژنەکە جارێکی تر پێی وتنەوە: ئەی گەورە و پیاو ماقوڵانی گەلەکەم، بۆم ڕوون بکەنەوە من لەم بارەیەوە چی بکەم باشە، من ھیچ بڕیارێک نادەم ھەتا ئێوە ئامادە نەبن و ڕاوێژتان پێ نەکەم، لەبەر ئەوە ڕای خۆتانم پێ بڵێن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە