سورەت 27 · جوزء 19

سورة النمل · 27:24

وَجَدْتُهَا وَقَوْمَهَا يَسْجُدُونَ لِلشَّمْسِ مِنْ دُونِ اللَّهِ وَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ فَصَدَّهُمْ عَنِ السَّبِيلِ فَهُمْ لَا يَهْتَدُونَ

بینیم که خۆی قه‌ومه‌که‌ی سوجه‌ده‌یان ده‌برد بۆ ڕۆژ له جیاتی خوا، وه (شه‌یتان) کاروکرده‌وه‌کانیانی شیرین و جوان کردبوو له به‌رچاویان هه‌ر بۆیه به هۆی ئه‌وه له ڕێگا لایان داوه‌و هیدایه‌تیان وه‌رنه‌گرتووه‌.

تەفسیر

ئەم ژنەم بینی لەگەڵ گەلەکەی لە بری اللە تەعالا سوژدەیان بۆ خۆر دەبرد، وە شەیتان ھاوەڵ بڕیاردان و گوناھ و تاوان و کارە خراپەکانی بۆی ڕازاندبوونەوە، لەسەر ڕێگای ھەق و ڕاستی لایدابوون، لەبەر ئەوە ئەوان ڕێگای ڕاست نادۆزنەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە