سورەت 27 · جوزء 19

سورة النمل · 27:22

فَمَكَثَ غَيْرَ بَعِيدٍ فَقَالَ أَحَطْتُ بِمَا لَمْ تُحِطْ بِهِ وَجِئْتُكَ مِنْ سَبَإٍ بِنَبَإٍ يَقِينٍ

(سوله‌یمان) زۆر چاوه‌ڕێی نه‌کرد (په‌پوو په‌یدابوو، یه‌کسه‌ر هات و نیشته‌وه و) وتی: ئه‌وه‌ی من پێم زانیووه تۆ پێت نه‌زانیووه‌، من له وڵاتی سه‌به‌ئه‌وه هه‌واڵێکی ڕاست و دروستم بۆ هێناویت!!

تەفسیر

ئەمجا پەپو سولەیمان ماوەیەکی زۆری پێنەچوو ھاتەوە، وتی بە سولەیمان: من ئاگاداری شتێک بووم کە تۆ ئاگاداری نیت، وە لە لە سەبەئەوە (سبأ: شارێکە لە وڵاتی یەمەن) ھەواڵێکی ڕاست و دروستم بۆ ھێناویت کە ھیچ گومانی تێدا نییە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە