سورەت 27 · جوزء 19

سورة النمل · 27:12

وَأَدْخِلْ يَدَكَ فِي جَيْبِكَ تَخْرُجْ بَيْضَاءَ مِنْ غَيْرِ سُوءٍ ۖ فِي تِسْعِ آيَاتٍ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَقَوْمِهِ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمًا فَاسِقِينَ

جا ده‌سته‌که‌ت بخه‌ره گیرفانته‌وه‌، هه‌ر که ده‌رتهێنا به سپییه‌کی بێ عه‌یب دێته ده‌ره‌وه‌، ئه‌م دوو _ موعجیزه _یه له ڕیزی نۆ _ موعجیزه _ دایه بۆ فیرعه‌ون و قه‌ومه‌که‌ی، به‌ڕاستی ئه‌وانه قه‌ومێکی له سنوور ده‌رچوو بوون.

تەفسیر

دەستت بخە باخەڵی کراسەکەتەوە، ئەوەی لە پاڵ گەردنتدایە، دوای ئەوەی دەستت لە باخەڵت دەرھێنا بەسپێتی و درەوشاوەیی دێتە دەرەوە، سپی وەک بەفر نەک تووشی بەڵەکی ھاتبێت، ئەم نیشانەیەش لەو نۆ نیشانەیەیە کە نیشانەن لەسەر ڕاستی و ڕاستگۆیی تۆ، لەگەڵ ئەم دەستە سپی و درەوشاوەیە، نیشانەکانی تری: گۆچانەکە، و ساڵانی قات و قڕی، و کەم بوونەوەی بەروبوومی دار و دەرخت، وە تۆفان و لافاوەکە، کوللە، و ئەسپێ، و بۆقەکان، و خوێن، بەم بەڵگانەوە بڕۆ بۆ لای فیرعەون و گەلەکەی، بێگومان ئەوان گەلێکن دەرچوون لە تاعەت و گوێڕایەڵی اللە تەعالا و بێباوەڕ بوون پێی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە