سورەت 24 · جوزء 18
سورة النور · 24:63
لَا تَجْعَلُوا دُعَاءَ الرَّسُولِ بَيْنَكُمْ كَدُعَاءِ بَعْضِكُمْ بَعْضًا ۚ قَدْ يَعْلَمُ اللَّهُ الَّذِينَ يَتَسَلَّلُونَ مِنْكُمْ لِوَاذًا ۚ فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَنْ تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ
(ئه‌ی یاوه‌ران) نه‌که‌ن بانگی پێغه‌مبه‌ر بکه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆتان له نێوان یه‌کتردا بانگی یه‌ك ده‌که‌ن (چونکه ده‌بێت قه‌دری پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم تایبه‌تی بێت) بێگومان خوا ده‌زانێت به‌وانه‌ی که خۆیان په‌نهان ده‌که‌ن و خۆ ده‌دزنه‌وه له کار‌و فرمان، ده‌با ئه‌وانه‌ی که سه‌رپێچی له فه‌رمانی ده‌که‌ن بترسن له‌وه‌ی که تووشی تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی سه‌خت، یان تووشی سزایه‌کی به ئێش ببن.
تەفسیر
- ئەی باوەڕداران - ڕێزی پێغەمبەری خودا (صلی اللە علیە وسلم) بگرن، ئەگەر بانگتان کرد بەناوی خۆیەوە بانگی مەکەن، بۆ نموونە مەڵێن: ئەی موحەممەد، یان بەناوی باوکیەوە بانگی مەکەن و بڵێن: ئەی کوڕەکەی عبد اللە، ھەروەک چۆن ھەندێکتان بانگی ھەندێکی ترتان دەکەن، بەڵکو بڵێن: ئەی ڕەسول اللە، یان ئەی نەبی اللە، وە ئەگەر پێغەمبەری خودا بانگی کردن بۆ کارێکی گشتی، ئەوا بانگ کردنەکەی ئەو وەک بانگ کردنی ھەندێکتان لەھەندێکی ترتان بۆ ھەندێک کار بێ نرخ و بێ بەھا دامەنێن، بەڵکو زۆر بە پەلە بڕۆن بەدەم بانگەکەیەوە و وەڵامی بدەنەوە، بێگومان اللە تەعالا دەزانێ و ئاگادارە بە ئەوانەتان بە دزییەوە و بەبێ مۆڵەت و ئیزنی ئەو دەچنە دەرەوە، جا با ئەو کەسانە بترسن کە سەرپێچی فەرمانی پێغەمبەری خودا (صلی اللە علیە وسلم) دەکەن، کە اللە دوچاری بەڵا و ناخۆشیەکیان بکات، یان تووشی سزایەکی سەختی بە ئازاریان بكات کە نەتوانن ئارامی لەسەر بگرن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە